پێش 3 هەفتە 609 جار خوێنراوەتەوە

ده‌ هۆکار بۆ ئەوەی جپسی پەتاتە نەدەیت بە منداڵەکەت

په‌یام

۱. قەڵەوی و کێش زیادی:
 بڕێکی زۆر چەوری و وزەی تێدایە، کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشيیەکانی شەکرەو دڵ، زیاد دەکات.

۲. بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە، کە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات، بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلەو جەڵتەی مێشک زیاد ئەکات.

۳. بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری  خراپەکەی تێدایە کە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد ئەکات.

٤. هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددانەکان.

٥. بڕێکی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێکهاتەی جپس کەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.

٦. هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای جپسی تر بکات، چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە، کە دەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆزو هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.

۷. چالاکی مێشکی منداڵەکە زیاد دەکات، بۆیە دەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری ئيزعاجکەر لە سرووشتی منداڵەکە.

۸. لە ئەنجامی پڕۆسەی دروستکردنی جپسی پەتاتەکە ماددەیەک درووست دەبێت کە پێی ئەوترێت(acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

۹. خواردنی جپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ تووشبون بە وشکبوونەوەی منداڵ.

۱۰. بۆ ژنی سکپڕ مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەکە  درووست دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.

ئامادەکردنی:
دکتۆر پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    خواردەمەنیە بەسوودەكان بۆ جگه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن خۆراكه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ئاماده‌بكه‌ین، كه‌ ئاوسان له‌سكدا دروست نه‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی زیاترله‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ چین، وه‌رده‌گرێته‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیارترین 10 شاری پڕ مه‌ترسی له‌ جیهاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جوانکاری لووت .. پێداویستی یاخود چاولێکەری ؟؟

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

  • پێش 2 هەفتە

    ژیانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژاوای كوردستان

سەرەتا