پێش 3 هەفتە 7003 جار خوێنراوەتەوە

پاش 17 ساڵ، به‌هۆی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ ده‌ستگیر كرایه‌وه‌

په‌یام - سه‌ڵاح سالار

پۆلیسی چین توانی زیندانییه‌كی هه‌ڵاتوو پاش 17 ساڵ ده‌ستگیر بكاته‌وه‌.

ئه‌و زیندانییه‌ ناوی سونگ ژیانگ و ته‌مه‌نی 63 ساڵانه‌، ساڵی 2002 به‌تۆمه‌تی بازرگانی به‌ ژنان و منداڵانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، به‌ڵام توانی له‌ به‌ندیخانه‌ هه‌ڵبێت و بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ خۆی له‌ پۆلیس بشارێته‌وه‌.

ناوبراو ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ له‌ ئه‌شكه‌وتێكی بچووكی دوو مه‌تریدا، له‌ باشووری وڵاتی چین له‌ناو دارستانێكی چڕدا به‌ته‌نیا ژیاوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌واڵ به‌ پۆلیس درابوو كه‌ كه‌سێك له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌ژی، به‌ڵام پۆلیس چه‌نده‌ هه‌وڵیاندا بۆیان نه‌دزۆرایه‌وه‌، تا سه‌رئه‌نجام ناچاربوون سوود له‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان وه‌ربگرن.

فڕۆكه‌ بێ فرۆكه‌وانه‌كه‌ وێنه‌ی پارچه‌ ته‌نه‌كه‌یه‌كی شین و هه‌ندێ كه‌لوپه‌ل له‌ گۆشه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه‌ بگرێت، به‌هۆیه‌وه‌ پۆلیس سه‌‌ره‌داویان ده‌ستكه‌وت و له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا زیندانییه‌ هه‌ڵاتووه‌كه‌یان ده‌ستگیر كرده‌وه‌.

ئه‌و زیندانییه‌ هه‌ڵاتووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ گۆشه‌گیر بووه‌ و به‌ته‌نیا ژیاوه‌ به‌ ئه‌سته‌م ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ پۆلیس قسه‌ بكات و له‌یه‌ك تێبگه‌ن.

ناوبراو ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌و دارستانه‌ ژیاوه‌ و به‌ بتڵی نایلۆن ئاوی هێناوه‌ و داری سووتاندووه‌ بۆ ڕۆشنایی.

ئێستا تاوانباره‌كه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ و له‌وێ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    خواردەمەنیە بەسوودەكان بۆ جگه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن خۆراكه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ئاماده‌بكه‌ین، كه‌ ئاوسان له‌سكدا دروست نه‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی زیاترله‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ چین، وه‌رده‌گرێته‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیارترین 10 شاری پڕ مه‌ترسی له‌ جیهاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جوانکاری لووت .. پێداویستی یاخود چاولێکەری ؟؟

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

  • پێش 2 هەفتە

    ژیانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژاوای كوردستان

سەرەتا