پێش 3 هەفتە 134 جار خوێنراوەتەوە

پرۆگرامه‌كانی وانه‌ی كۆمپیوته‌ر نه‌خوێنده‌وارى ته‌كنه‌لۆژی به‌رهه‌مده‌هێنێت

په‌یام

له‌ قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا وانه‌ی كۆمپیوته‌ر ده‌خوێنرێت و پرۆگرام و مامۆستای تایبه‌تی خۆی بۆ دیاری كراوه‌، به‌ڵام مه‌نهه‌جه‌كان به‌سه‌رچوون و پرۆگرامه‌كان بۆ 18 ساڵ له‌مه‌و به‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌ندام عومه‌ر، شاره‌زا له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیادا ڕایگه‌یاند:"به‌ قه‌ناعه‌تى من لابردنى وانه‌كانى كۆمپیوته‌ر له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن سوودی زۆر زیاتره‌ له‌وه‌ى كه‌ هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌و پرۆگرامه‌ى كه‌ ئێستا هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ كۆنن ، مرۆڤ شه‌رم ئه‌كات باسیان بكات".

وتیشی،"ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ویندۆز ئێکس پی ( Windows XP) ، ١٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروست كراوه‌ ، كه‌چى ئێستا له‌پۆلى ٧ ى بنه‌ڕه‌تی پرۆگرامى وه‌زاره‌تی په‌روه‌دره‌ ده‌خوێندرێت" .

پۆلى ٨ ى بنه‌ڕه‌تی مایكرۆسۆفت وۆردی ٢٠٠٣ ده‌خوێنن، كه‌ له‌ ئێستادا مایكرۆسۆفت ئۆفیس وۆرد وه‌شانى ٢٠١٩ به‌رده‌سته‌ .

له‌پۆلی ١٠ دا ، مایكرۆسۆفت ئێكسڵ ى ٢٠٠٣ ده‌خوێنن و له‌ پۆلى ١١ مایكرۆسۆفت ئه‌كسسى ٢٠٠٣ ئه‌خوێنن.

ئه‌ندام له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت،" ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ نه‌ك سوودی نیه‌ بۆ قووتابی ، به‌ڵكو نه‌وه‌یه‌كى نه‌خوێنده‌وه‌رى ته‌كنه‌لۆژی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ شێوه‌یه‌ك گرفتى زۆریان بۆ دروست ده‌كات له‌ دواى ته‌واوكردنى خوێندن، چونكه‌ ئه‌وان شتێكیان خوێندوه‌ كه‌ هى ١٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌، خه‌ڵك وه‌كو شتێكى مێژووی و بۆ یادگارى باسى ویندۆز ئێكس پی و مایكرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٠٣ ده‌كات نه‌وه‌ك بۆ خوێندن و فێربوون".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمپانیای پایپاڵ له‌ پشتگیری كردنی فه‌یسبوك كشایه‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئینیستاگرام ئه‌پێكی هاوشێوه‌ی ماسنجه‌ر دروست ده‌كات

  • پێش 3 هەفتە

    پرۆگرامه‌كانی وانه‌ی كۆمپیوته‌ر نه‌خوێنده‌وارى ته‌كنه‌لۆژی به‌رهه‌مده‌هێنێت

  • پێش 3 هەفتە

    بۆ ئەوەی باڵانسی ئینتەرنێـەكەت زوو تەواو نەبێت

  • پێش 4 هەفتە

    ژاپۆن كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

  • 21/09/2019

    گالاكسی به‌م دوو مۆبایله‌ بازاڕ قۆرخ ده‌كات

  • 11/09/2019

    نرخی مۆبایله ‌نوێیه‌كانی ئه‌پڵ

  • 11/09/2019

    پوخته‌ی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ

سەرەتا