30/09/2019
3671 جار خوێنراوەتەوە
ئازاری ئەژنۆ..چ کاتێک پێویستە بچمە لای پزیشک؟
پهیام
ئازار لەجومگەی ئەژنۆدا بریتییە لە یەکێک لە
گرنگترین ئەوھۆکارانەی نەخۆش دەباتە لای پزیشک، جەندەھا ھۆکاری ھەیە وەکو پیکانی لەپڕ،
زۆر بەکارھێنان و خراپ بەکارھێنان، یاخود بە ھۆکاری تری وەکو داخورانی جومگەکان.
جومگەی ئەژنۆ لە چی پێک ھاتووە؟
گرنگترین ئیشەکانی جومگەی ئەژنۆ بریتییە لە
نوشتانەوە ، ڕاست کردنەوە ، ھەڵگرتنی کێشی لەش لەگەڵ جومگەی حەوز و قولە پێ دا ، ھەروەھا
ئەژنۆ بۆ دەرەوەو بۆ ناوەوەش دەجوڵێت یارمەتی ھەڵگرتنی ھەموو کێشی لەش دەدات ..
جومگەی ئەژنۆ لەمانە پێک ھاتووە:
1-کۆمەڵێک ئێسک کەژمارەیان (٤) دانەیە .
2-بەستەر کە ئێسکەکان دەبەستێت بە یەکەوە ئەویش ژمارەیان ٤ دانەیە، بەستەری سەلیبی پێش و دوا، لەگەڵ دووبەستەری ھەردوولای جومگەکە، ئەم بەستەرانە جێگری ئەژنۆ دەپارێزن.
3-ژێیەکان: کەماسولکەکانی دەوری ئەژنۆ دەبەستن بە ئێسکەکانەوە.
4-جۆرێک لەکرکراگە کە پێ دەوترێت داسە کرکراگە ، کە لەنێوان ئێسکەکاندا ھەن و وەکو سەرینێک کار دەکەن بۆ جومگەکە.
5-بورسا: کە پێک ھاتوون لە کیسی پرۆتینی کەدەکەونە نێوان ئێسکی جومگەکە بۆ ئاسانکردنی جوڵەیان ، وە سێ دانەی گرنگمان ھەیە لە ئەژنۆدا ، یەکێکیان دەکەوێتە بەردەمی ئێسکی کڵاوەی ئەژنۆ ، یەکێکیانی دی ئەکەوێتە بەشی ناوەوەی جومگەکە ، یەکێکیشیان ئەکەوێتە بەشی خوارەوەی ئێسکی کڵاوەی ئەژنۆ.
نیشانەکانی:
زۆربەی جار جگە لە ئازار، ئاوسان و ڕەق بوون و
قفڵ بوونی جومگەکەشی لەگەڵدایە.
لەکاتی دروست بوونی ئازاری ئەژنۆ چی بکەم باشە؟
1-بەکارھێنانی پاد یاخود سپلینت بۆ ئەژنۆکە:
بەبەکارھێنانی جێگری ئەژنۆکە دەپارێزیت و لەھەندێ
حاڵەتی وەکو ھەوکردنی بورساکاندا بەکاردێتو ئەژنۆکە دووردەخاتەوە لە پێکانی تر.
2- پشوو بە ئەژنۆکان :
ئەو پاڵەپەستۆیە کەم دەکاتەوە لەسەر ئەژنۆکان کەبەھۆی
چالاکی ڕۆژانەوە دەچێتە سەری ، و ماوەی پێویستیشی ئەداتێ بۆ زوو چاک بوونەوە .
٣- بەکارھێنانی ساردی و سەھۆڵ :
بەکارھێنانی جەوەنەی سارد یاخود کیسی سەھۆڵ
ئاوسایی ئەژنۆکان کەم دەکاتەوە ، بەکاردەھێنرێت لەئازاری کتوپڕو بەردەوامیش دا ، زۆربەی
توێژینەوەکان دەڵێن کە بەکارھێنانی ساردی٣،٢ جار لەڕۆژەکەدا بۆ ماوەی ٢٠-٣٠ خولەک
کاریگەریەکی زۆر باشی ھەیە .
٤- بەستن :
لەئازاری لەپڕدا بەستنی ئەژنۆکە سوودێکی زۆری ھەیە
،ئاوسایی کەم دەکاتەوە ، ھەروەھا یارمەتی جێگیرکردنی کڵاوەی ئەزنۆو ئێسکەکانی تری
جومگەکە.
٥- بەرزکردنەوە :
بەرزکردنەوەی جومگەکە بە جۆرێک لەسەروو ئاستی دڵەوە
بێت یارمەتی کەم بوونەوەی ئاوسایی یەکە ئەدات و ئەو شلە زیادەیەی لە جومگەکەدا کۆ
ئەبێتەوە ، ئەگەڕێتەوە ناو سووڕی خوێن.
٦- بەکارھێنانی ئازار شکێنەکان :
وەکو ئازارشکێنی (NSAI) وەکو ڤولتارین، پڕۆفین، ناپروکسین، ئهیبوپروفین، کەھەم ئازار شکێنن،
ھەم ھەوکردنەکە کەم دەکەنەوە، ھەروەھا ئەسیتامینۆفینیش ئەتوانرێت بەکار بھێنرێت.
چ کاتێک پێویستە بچمە لای پزیشک بۆ ئازاری ئهژنۆ؟
دوای ھەر پێکانێک یاخود دروست بوونی ئازار لە ئەژنۆدا
و دوای بەکارھێنانی ئەو ڕێنماییانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە، دوای ھەفتەیەک،
ئازارەکە ھەر بەردەوام بوو ئەوە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت وەلەم حاڵەتانەی
خوارەوەدا :
١- لەکاتێکدا نەتوانیت فشار بخەیتە سەر ئەژنۆکانت و لەو کاتەدا ئازارت بۆ
دروست بێت.
٢- ھەست کردن بە ماندوویی و تا وگەرم بوون و سووربوونەوە لە ئەژنۆکاندا.
٣- بوونی ئازارێکی بەردەوام و بێزارکەر.
٤- بوونی ئازارێک کە بە پشوو بەرەو باشبوون نەڕوات.
٥- بوونی ئازارێک لەخەو ھەڵت بستێنێ.
٦- بوونی کێم و جەراعەت لە ئەژنۆکانەوە.
٧- دروست بوونی برینی گەورە و کون بوون لە ئەژنۆکاندا.
٨- بوونی ئاوسایی لەئەژنۆکان دا.
دكتۆر ھەڤین کهمال شاە محهمهد
پسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازار شکاندن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە