پێش 4 هەفتە 237 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی سیاسی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە وەفدێکی یه‌كێتی کرد

په‌یام

ئه‌مڕۆ شەمە 2019.9.28  له‌ باره‌گای ئەنجومەنی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ شاری سلێمانی، موحەمەد حەکیم کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی و ڕێبوار حەمەد ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و فاروق عەلی و عەبدولقادر ساڵح ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی و فەخرەدین قادر سکرتێری پێشووی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیانکرد لە وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کەپێکهاتبوون لە عیماد ئەحمەد و ڕەفعەت عەبدوڵا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و لەتیف شێخ عومەر و عەدنان حەمەی مینا ئەندا مانی سەرکردایەتی و ئیکرام عەلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکوردستانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و به‌شداری كورد له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ تایبه‌ت كه‌ركوك كرا كه‌ بڕیاره‌ نیسانی 2020 به‌ڕێوه‌بچێت. 

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و به‌غدا و ڕەوشی سیاسی كەركووك كرا. 

لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە هه‌ر جه‌خت له‌ توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی كرایه‌وه‌،لەکۆتایدا وتەبێژی کۆمەڵ ڕێبوار حەمەد و وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی لەتیف شێخ عومەر ئەم وتانەیان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕۆژنامەنوسان ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. كۆبوونه‌وه‌كان به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ به‌رده‌وامه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ كۆبووه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. كۆبوونه‌وه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ كۆتاییان هات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مەڵبەندی یەكی هەڵەبجەی كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوەی گشتی ئەنجامدا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ركوك.. كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

  • پێش 1 هەفتە

    هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

  • پێش 1 هەفتە

    ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ و ڕێكخراوی ئاشتی جیهانی لەئەڵمانیا ڕێکەوتنێکیان واژۆکرد

  • پێش 2 هەفتە

    مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتی له‌ سنوره‌كه‌ ئه‌نجامدا

سەرەتا