پێش 4 هەفتە 127 جار خوێنراوەتەوە

ژاپۆن كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

په‌یام

ژاپۆن كه‌شتیی ئاسمانیی Kounotori8ی كه‌ بۆ كاری گواستنه‌وه‌ به‌كاردێت، ره‌وانه‌ی وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان كرد.

ئاژانسی هه‌واڵی كیۆدۆی ژاپۆنی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ بنكه‌ی تانه‌گۆشیما بۆ بۆشایی ئاسمان، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌، كه‌شتیی ئاسمانیی Kounotori8ی سه‌ربه‌ ئاژانسی ژاپۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆشایی ئاسمان، ره‌وانه‌ی وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان كرا.

ئه‌و كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌ به‌ مووشه‌كی H-2B ه‌وه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای میتسوبیشی به‌رهه‌مهێنراوه‌، و ره‌وانه‌ كراوه‌، پێنج تۆن و ٣٠٠ كیلۆ بار ده‌گه‌یه‌نێته‌ وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان كه‌ له‌ خۆراك، ئاو، ئامێری تاقیكردنه‌وه‌ پێكدێن.

بڕیار وابوو كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌كه‌ رۆژی ١١ی ئه‌یلوول ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پلاتفۆرمی موشه‌كه‌كه‌ كاره‌كه‌ دواخرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمپانیای پایپاڵ له‌ پشتگیری كردنی فه‌یسبوك كشایه‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئینیستاگرام ئه‌پێكی هاوشێوه‌ی ماسنجه‌ر دروست ده‌كات

  • پێش 3 هەفتە

    پرۆگرامه‌كانی وانه‌ی كۆمپیوته‌ر نه‌خوێنده‌وارى ته‌كنه‌لۆژی به‌رهه‌مده‌هێنێت

  • پێش 3 هەفتە

    بۆ ئەوەی باڵانسی ئینتەرنێـەكەت زوو تەواو نەبێت

  • پێش 4 هەفتە

    ژاپۆن كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

  • 21/09/2019

    گالاكسی به‌م دوو مۆبایله‌ بازاڕ قۆرخ ده‌كات

  • 11/09/2019

    نرخی مۆبایله ‌نوێیه‌كانی ئه‌پڵ

  • 11/09/2019

    پوخته‌ی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ

سەرەتا