29/05/2023
173 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ ژینگه و ئاووهه‌وا ته‌رخان نه‌كراوه
پەیام
دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی ژینگه‌یی رایده‌گه‌یه‌نێت، له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ژینگه ته‌رخان نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر وا بروات له دادگای فیدرالی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.
روانگه‌ی عێراقی سه‌وز تایبه‌تمه‌ند به ژینگه له راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كردووه، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانمان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هیچ بریكی دارایی له ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا بۆ ژینگه ته‌رخان نه‌كراوه، له‌ناو پرۆژه‌یاسای ژینگه‌دا هیچ وشه‌یه‌كی وه‌ك: به‌بیایانبوون، گه‌رما، پیسبوونی ژینگه و ته‌نانه‌ت پیسبوونی ئاووهه‌وا ی تێدا نییه.
ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ژینگه ته‌رخان كراوه ته‌نیا بۆ مووچه و خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه و كارمه‌نده‌كانییه‌تی، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته بۆ دۆسیه ژینگه‌ییه‌كان كه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ته‌ندروستیی خه‌لك هه‌یه.
روانگه‌ی عێراقی سه‌وز هۆشداریی داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕینی پرۆژه‌یاسای بودجه به‌بێ دابینكردنی هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ ژینگه و وه‌به‌رهێنان و پاراستنی ژینگه و رێگرتن له پیسبوونی ئاووهه‌وا په‌نا بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌به‌ن و سكاڵا له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه تۆمار ده‌كه‌ن.
ته‌رخاننه‌كردنی هیچ بره‌پاره‌یه‌ك له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا بۆ ژینگه له‌كاتێكدایه عێراق یه‌كێكه له‌و پێنج وڵاته‌ی جیهان كه زۆرترین كاریگه‌ریی نه‌رێتیی پیسبوونی ژینگه و تێكچوونی ئاووهه‌وایان له‌سه‌ره و ملیۆنان هاووڵاتی له ژێر مه‌ترسیی ئه‌و گۆرانكارییه‌دان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە