پێش 4 هەفتە 172 جار خوێنراوەتەوە

چۆن ئەتوانیت پارێزگاری لە جومگە و ماسولکەکانت بکەیت لە کاتی وەرزش دا؟

په‌یام

لەوانەیە زۆربەی کەس بۆ یەکەم جار کە بڕیار دەدات بڕوات بۆ جێم و دەست بکات بە وەرزش ، بڕیاڕێکی قورس و پڕ لە دڵەڕاوکێ بێت بۆی، بەڵام ئەو ئاسودەیی و ئارامییەی کەوەرزش پێت دەبەخشێت ھەموو بێزارییەک و دڵەڕاوکێیەک دەڕەوێنێتەوە.

گرنگە ئەو کەسەی بۆ یەکەم جار دەست بە وەرزش دەکات بەڕێگەیەکی ڕاست و تەندروست دەست پێبکات بێئەوەی ئازار بە جومگەو ماسولکەکانی بگەیەنێت .

بۆیە چەند ڕێگایەکی ئاسان ھەیە کە دەتوانیت پێکان و ئازاری کاتی وەرزش کەم کەیتەوە پێی ، بەڵام لە پێش ھەموو شتێک چەند ڕوڵێکی گشتی ھەیە دەبێت پابەند بین پێوەی پێش دەستپێکردنی ھەر پرۆگرامێکی وەرزش، دەبێت ئەو پڕۆگرامە بەپێی ڕەگەز، تەمەن، باری تەندروستی بێت و گونجاو بێت.

لێرەدا باسی ئەو ڕێگایانە دەکەین کە دوورت دەخەنەوە لە پێکان و لە ئازار لەکاتی وەرزش دا :

1-  تکایە گوێ بۆ جەستەت بگرە ، بیر لەو وەرزشانە بکەرەوە کە دەتەوێت دەستی پێبکەیت، ھەر کامێکیان ھەستت کرد ناڕەحەتت دەکات دەتوانیت بیوەستێنی و جۆرێکی تر تاقی کەیتەوە یاخود ڕای ڕاھێنەرەکەت وەرگرە ، وا باشترە یەکەم جار کە دەچیت بۆ وەرزش کردن لە جێم ، ڕاھێنەرێکی پرۆفیشناڵت ھەبێت ، کە ڕێنماییت کات بۆ وەرزشەکان.

٢-  ئیحما کردن و خۆ گەرم کردن پێش وەرزش و ساردکردنەوە دوای وەرزش :

ھەوڵ بدە لەپێشدا دەست بکەیت بەھەندێ وەرزشی سترێچینگ و ڕاکێشانی ماسولکەکان بۆ گەرم کردن و ئامادەکردنی جومگەو ماسولکەکان بۆ وەرزشی قورستر ، لەدوایی کۆتایی ھاتنی ھەموو وەرزشێک دەست بکە بەساردکردنەوەی ماسولکەو جومگەکان ئەویش بەوەی دەتوانیت جووڵەی سادە و کشان بە ماسولکەکان بکەیت ، یاخود بەپێ ڕۆشتن بۆ ماوەی نیو کاژێر.

٣ - پشوو بە خۆت بدە: ئەگەر لەو کەسانەی کە وەرزش کردن بووە بە ڕۆتینێکی ژیانت و ھەموو ڕۆژێک ئەنجامی دەدەیت ، پشووت پێویستە یەک ڕۆژ لە حەفتەیەکدا بە لایەنی کەمەوە ، وەھەر کاتێک ھەستت بە ئازار کرد دەبێت لە وەرزش کردن بوەستیت ھەتا ئازارت نامێنێ.

٤-  وەرزشی جیاواز بکە  باشتر وایە وەرزشی جۆراو جۆر تاقی بکەیتەوەو یەک جۆر نەکەیت بە ڕۆتین و ھەمیشە ئەو جۆرە بکەیت ، چونکە دووبارە کردنەوەی یەک جۆر وەرزش لەوانەیە ببێتە ھۆی دروست بوونی ئازار لە ھەندێ ماسولکەو جومگەدا بەھۆی زۆر بەکارھێنان و خراپ بەکارھێنانیانەوه‌.

٥- بەکارھێنانی کیف یاخود برەیس یاخود باندج بۆ ئەو جومگانەی کە لەوانەیە ئازاریان پێ بگات یاخود تووشی پێکان بن لە کاتی وەرزشدا ، ھەروەھا باشترە ئەگەر پێشتر پێکانێکت ھەبوو بێت ، ڕای یەکێکی پڕۆفیشناڵ وەرگریت لە بواری چارەسەری فیزیاوی یاخود ڕاھێنەرێکی پڕۆفیشناڵ ، وەبەپێی ڕێنمایەکانیان باندج و بەستن بەکار بێنیت.

٦- مەھێڵە ووشک بیتەوە  لەکاتی ئەنجامدانی وەرزش بۆ ماوەی سەعاتێک ڕێژەیی لیترێک بۆ لیتر و نیوێک ئاو وون دەکەیت و لە جەستەت سەرف دەبێت بۆیە گرنگە کەپێش وەرزشکردن ئاوێکی زۆر بخۆیتەوە و بەھەمان شێوەش دوای وەرزش کردنیش.

٧- کات و کاژێر و جۆری جلوبەرگت لەکاتی وەرزش کرندا بەپێی گۆڕانی وەرزەکان ڕێک بخە ، بۆ نموونە لەوەرزی ھاویندا دەتوانیت جلێکی کەمتر لەبەر کەیت و لەبەر بەرزی پلەی گەرمی کات و شوێنی وەرزشەکەت گونجاو بێت ، دتوانیت دژە خۆر بەکاربھێنت ئەگەر شوێنی وەرزشەکەت لە شوێنێکی کراوە بوو.

٨- بەشێوەیەکی ڕاست دەست پێبکە و لەژێر ڕێنمایی ڕاھێنەرەکەتدا ، ھەر لەسەرەتاوە باشترە تەکنیکی ڕاست بەکاربێنە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لە بەکارھێنانی ماسوولکەکانت بەشێوەیەکی گونجاو.

٩- ھەمیشە ئەو کەلوپەل و جلوبەرگانەی بەکاریدێنیت لەکاتی وەرزشدا باگونجاو تەندروست و سەلامەت بن ، ھەروەھا ھەوڵ بدە ئەو پێڵاوە یان کالەیەی بەکاری دێنیت مریح و تەندروست بێت.

١٠- ئەگەر بڕیارت دا وەرزش لە شەودا بکەیت ، یاخود بتەوێت بەشەو پیاسە بەسەگەکەت بکەیت لەشەقام دا ، یاخود لەگەڵ ھاوڕێیەکت ، باشتر وایە جلێک بپۆشیت کە دیار و ھەست پێکراو بێت ، لەلایەن شۆفێرەکانەوە ببینرێت بۆ ئەوەی دووربیت لە ڕووداوی نەخوازراو.

دكتۆر هه‌ڤین که‌مال شا محه‌مه‌د
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی ته‌ندروست چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نیشانه‌ و مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن

  • پێش 2 هەفتە

    پزیشكێكی كورد، دایكان و باوكان له‌ مه‌ترسیه‌كی ئه‌سپرینی منداڵان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئازاری پشتیان له‌گه‌ڵ دایه‌

  • پێش 2 هەفتە

    گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانه‌ ده‌توانێت ڕێگربێت له‌ نیوه‌ی حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌

  • پێش 3 هەفتە

    نیشانەكانی نەخۆشی دڵ له‌ منداڵ دا

  • پێش 3 هەفتە

    كرمی ڕیخۆڵه‌كان و گه‌ده‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی دانیشتوانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن

  • پێش 3 هەفتە

    ئازاری ئەژنۆ..چ کاتێک پێویستە بچمە لای پزیشک؟

سەرەتا