11/05/2023
294 جار خوێنراوەتەوە
هەرمێ.. ئه‌و میوەیەی پڕە لە سوود و هیچ زیانێکی نییە
هەرمێ، سودی تەندروستی زۆرە، لێرەدا بە کورتی گرنگترین
سووده ته‌ندروستییه‌کانی باس دەکەین، دەتوانین بڵێین هەرمێ ئه‌و خۆراکه‌ی سوودی زۆره
و زیانی نییه:
۱ـ پاککردنه‌وه‌ی
له‌ش له مادده ژه‌هراوییه‌کان له ڕێگه‌ی جگه‌ره‌وه.
۲ ـ خۆپاراستن له
نه‌خۆشییەکانی دڵ و به‌رزی کۆلیستڕۆڵ.
۳ـ راگرتنی ئاستی
ئاسایی فشاری خوێن و رێگریکردن له به‌رزی فشاری خوێن و باشتر کۆنتڕۆڵکردنی نه‌خۆشی
به‌رزی زه‌غت.
٤ـ خۆپاراستن
له نه‌خۆشی شه‌کره و یارمه‌تیدانی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا، میوه‌یه‌کی
زۆر باشه بۆ که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی شه‌کره‌۰
٥ ـ رێگریکردن
له قه‌ڵه‌وی و یارمه‌ت دابه‌زینی کێشی له‌ش ده‌دات له کاتی ڕێجیم.
٦ـ خۆپاراستن له گرژبوونی ماسولکه‌کان و نه‌خۆشی
نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک و نه‌خۆشییەکانی هه‌وکردنی جومگه‌کانی له‌ش.
۷ـ به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و
چالاککردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس.
۸ ـ میوه‌یه‌کی زۆر
باشه بۆ منداڵان و ساوای ته‌مه‌ن که‌متر له یه‌ک ساڵ (پاش لابردنی توێژاڵی ده‌ره‌وه
و ناوکه‌که‌ی)و پێویستە لە ڕنە بدرێت و دوای حەوت مانگی بیدرێتێ.
۹ـ یه‌کێکه لە میوه به سووده‌کان بۆ خانمانی
دووگیان و شیرده‌ر.
۱۰ ـ چه‌ندین سوودی
هه‌یه بۆ پێست و مووه‌کانی قژ و چاو و ددان.
۱۱ـ نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی و یارمه‌تیدانی خۆپاراستن
له چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه.
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە