02/05/2023
237 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه
په‌یام
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پابه‌ندی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان بۆ كشانه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌بن.
میدیا شێخ ئەحمد، ڕەمەزان نامق کریم ئه‌ندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ رایانگه‌یاندووه، ئێمە وەک فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێمان وایە کۆمەڵی دادگەری باشترین بڕیاریداوە بۆ کشانەوە لەپەڕلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا و حکومەتە خۆجێییەکان هەرچەندە بڕیارەکە کەمێک درەنگ بوو.
هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاندووه، سەلمێنەری ئەوەیە کە بڕیارەکەی دوورە لەموزایەدەی سیاسی و کشانەوەکەی جیاوازترە لەهەموو کشانەوەی لایەنەکانی تر و هیچ بیانویەک نەماوە کە دۆست و دوژمن ڕەخنەی لێبگرێت.
ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵ راشیانگه‌یاندووه، ئێمە لەپاڵ دڵخۆشیم بەم بڕیارە لەهەمان کاتیش‌دا پابەندین بەبڕیارەکانی کۆمەڵی دادگەری و دەستخۆشیان لێدەکەین و هەموو ئەو ئەرکەی کە لەسەرشانمانە وەکوخۆی جێبەجێی دەکەین، دەمێکە هاوار دەکەین کە هیچ خێرێک لەم جۆرە بەڕێوەبردنانەدا نیە و جگە لە قۆرخ کردن و دەوڵەمەندکردنی حیزب و کۆمەڵێک شەخس هیچ کەسێک سودی لەم حکومەتە نەبینیوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە