پێش 4 هەفتە 300 جار خوێنراوەتەوە

ئەو ھۆکارانە چین کە ئەگەری دروست بوونی ئاوتێزانی جومگەی ئەژنۆ زیاد ئەکەن

په‌یام

١- تەمەن: ھەتا تەمەن زیاد کات بە تایبەتی دوای ٥٠ ساڵی ئەگەری ئاوتێزان زیاد دەکات بە ھۆی داخورانی جومگەی ئەژنۆوە.

٢- ئەو کەسانەی ئەو جۆرە وەرزشانە دەکەن کە لەوانەیە ئەژنۆ تیایدا بسوڕێت وەکو بالە ( باسکت بۆڵ ) ئەگەری ئاو تێزان زیاد دەکات بە ھۆی پێکانەوەو پچڕانی بەستەر و تەقینی کرکڕاگە وە.

٣- کێشی زیادە : کێشی زیادە کاریگەریەکی خراپی ھەیە لەسەر جومگەکە ، و ئاوتێزان زیاد دەکات و ئەو کێشە زیادە دەبێتە ھۆی دروستبوونی داخورانی جومگەکە.

دەست نیشانکردن:

لەدوای زانینی نیشانەکانی و پشکنینی سەریری لەلایەن پزیشکی پسپۆرەوە ، ھەندێ پشکنینی تر ھەیە کە پێویستە بکرێت:

١- ئێکس ڕەی  (x ray ): واتە ئەشعەی ڕەش وسپی کەتیایدا دەرئەکەوێت ئەگەر داخوران یاخود شکان ھەبێت لە یەکێک لە ئێسکەکانی ناو جومگەکە .

٢- سۆنەر ی جومگە: بۆ سەیرکردنی بەستەرو ماسولکەکانی دەوری جومگەکە.

٣- ئەشعەی تەنوری (MRI ) :کە پچڕانی بەستەر یان تەقینی کرکڕاگەکان دەردەخات کە لەوانەیە بە ئەشعەی ڕەش و سپی دەرناکەوێت .

٤- دەرھێنانی ئاوی جومگەکە و ناردنی بۆ پشکنینی تاقیگە بۆ زانینی ھۆکاری ئاوسانەکە.

 وە لە پشکنینەکەدا دەگەڕێن بۆ :

- بوونی خرۆکەی سووری خوێن کە لەوانەیە لە ئەنجامی پێکانەوە ھەبێت .

- بەکتریا بەھۆی بوونی ئیلتھاب و ھەوکردن لە جومگە کەدا.

- بوونی کریستاڵ: لەئەنجامی نەخۆشی دەردەشاھانە ، یاخود دەردەشاھانەی درۆزن.

چارەسەر

دەکەوێتە سەر ھۆکاری ئاوتێزانەکە و توندی ئاوسانەکەو لەگەڵ مێژووی ھەر نەخۆشیەکی تری نەخۆشەکە.
بە پێی ئەوە چارەسەر دەکرێت بەم جۆرە :

١- دەرمان: بەزۆری ئازار شکێنەکان (NSAI)، ئەگەر بە تەنیا چارەسەری ئازارەکە نەکرا بەم جۆرە دەرمانانە ، ئەوا ئەبێت کورتیکۆ ستیرۆیدەکان زیاد بکرێت وەکو (پریدنیسۆڵۆن ) بۆ کەم کردنەوەی ھەوکردنەکە لە ڕێگەی حەب ەوە یاخود بەشێوەی دەرزی بۆ ناو جومگەکە.

٢- پشوودان بە جومگەکە: نابێت ئەو چالاکی یانە بکرێت کە فشار ئەخاتە سەر جومگەکەو قورسایی زۆر ھەڵبگیرێت .

٣- بەکارھێنانی سەھۆڵ یاخود پاکی سارد بۆ کەم کردنەوەی ئاوساوییەکە .بۆ ماوەی ١٥ -٢٠ دەقە و ھەموو ٢-٤ سەعاتێک و بەرزکردنەوەی جومگە ئاوساوەکە بەشێوەیەک بەرزتر بێت لە ئاستی دڵ .

٤ - چارەسەری سروشتی و چارەسەری فیزیایی بۆ باشترکردنی جوڵەی جومگەکەو بەھێز کردنی ماسولکەکان.

٥- دەرھێنانی ئاوی زیادە لە جومگەکە لەژێر ئامێری سونەردا و لێدانی ستیرۆیدەکان بۆ ناو جومگەکە بۆ کەم کردنەوەی ھەوکردنەکە.

٦- نازووڕی ئەژنۆ : لەڕێگای کونێکی بچکۆلەو لەژێر نیو بەنج دا ئامێری نازوورەکە ئەبرێتە ناو جومگەکەو جومگەکە پاک دەکرێتەوەو ئەگەر برینداری ھەبێت لە بەستەر یان کرکڕاگە دەدورێتەوە.

٧- گۆڕینی جومگە : ئەمیش لە حاڵەتە زۆر پێشکەووتووی نەخۆشیەکاندا کە چارەسەری تر نامێنێت پەنا دەبرێت بۆ گۆڕینی جومگەکە.

چۆنیەتی خۆپاراستن

 ١- بەھێز کردن ماسولکەکانی دەوری جومگەی ئەژنۆ ، ئەگەر ماسولکەکان بەھێز بکرێن فشاری سەر جومگەکە کەم دەبێتەوە.

٢ - ھەمیشە جۆرە وەرزشێک ھەڵبژێرە کە فشاری زۆر نەخاتە سەر جومگەکە بۆ نموونە : وەرزشە ئەیرۆبیکەکانی ناو ئاو ، مەلەکردن.

٣- ڕێکردنەوەی کێشی لەش: ھەمیشە کێشی زیادە فشار ئەخاتە سەر جومگەکە و دەبێتە ھۆی دروست بوونی ئاوتێزان.

 

دكتۆر  ھەڤین کەمال شاە محه‌مه‌د
پسپۆری ئازار شکاندن و چارەسەری جومگە بێ نەشتەرگەری

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی ته‌ندروست چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نیشانه‌ و مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن

  • پێش 2 هەفتە

    پزیشكێكی كورد، دایكان و باوكان له‌ مه‌ترسیه‌كی ئه‌سپرینی منداڵان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئازاری پشتیان له‌گه‌ڵ دایه‌

  • پێش 2 هەفتە

    گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانه‌ ده‌توانێت ڕێگربێت له‌ نیوه‌ی حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌

  • پێش 3 هەفتە

    نیشانەكانی نەخۆشی دڵ له‌ منداڵ دا

  • پێش 3 هەفتە

    كرمی ڕیخۆڵه‌كان و گه‌ده‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی دانیشتوانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن

  • پێش 3 هەفتە

    ئازاری ئەژنۆ..چ کاتێک پێویستە بچمە لای پزیشک؟

سەرەتا