پێش 4 هەفتە 160 جار خوێنراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان:٦٦ وڵات بەڵێنیان داوه‌ به‌رهه‌مهێنانی كاربۆن تا ٢٠٥٠ بۆ ئاستی سفر داببه‌زێنن

په‌یام

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند کە ٦٦ وڵاتی ئه‌ندام له‌ میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا بەڵێنیان داوه‌ به‌رهه‌مهێنانی كاربۆن تاكو ٢٠٥٠ بۆ ئاستی سفر داببه‌زێنن.

ئه‌مڕۆ به‌ سه‌رپه‌رشتی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس و به‌شداریکردنی سه‌ركرده‌كانی جیهان، لووتكه‌ی ئاووهه‌وا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ لووتكه‌كه‌دا ئه‌و وڵاتانه‌ رێگه‌یان پێ ده‌درێت گوتار پێشكه‌ش بكه‌ن كه‌ پلانی كرده‌یی ده‌خه‌نه‌ روو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا و رێگه‌ به‌و وڵاتانه‌ نادرێت له‌ لووتكه‌كه‌دا قسه‌ بكه‌ن كه‌ ئاماده‌نه‌بوون بەڵێن بده‌ن.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ی پاریس بۆ ئاووهه‌وا كشاوه‌ته‌وه‌ به‌شداری له‌ لووتكه‌كه‌دا ناكات.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ر له‌ به‌ستنی لووتكه‌كه‌ رایگه‌یاند کە ٦٦ وڵاتی ئه‌ندام له‌ میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا بەڵێنیان داوه‌ به‌رهه‌مهێنانی كاربۆن تاكو ٢٠٥٠ بۆ ئاستی سفر داببه‌زێنن.

١٠٢شاریش كه‌ به‌شدارییانكردووه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بڕیاریان داوه‌ تاكو ٢٠٥٠ گازه‌ گه‌رمه‌ ده‌رهاوێشتراوه‌كان بۆ ئاستی سفر دابه‌زێنن.

بانكی نێوده‌وڵه‌تیش له‌ میانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كات بۆ پاراستنی دارستانه‌ باراناوییه‌كان.

به‌پێی زانیارییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ وڵاتان باسیان كردووه‌ راگرتنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ ١،٥ پله‌دا تاكو ٢٠٣٠ له‌ میانی رێككه‌وتننامه‌ی پاریس بۆ ئاووهه‌وا به‌س نییه‌. بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ پێویسته‌ تاكو ٢٠٣٠ به‌رهه‌مهێنانی كاربۆن له‌سه‌دا ٤٥ كه‌م بكرێته‌وه‌ و تاكو ٢٠٥٠ بگه‌یه‌ندرێته‌ ئاستی سفر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    خواردەمەنیە بەسوودەكان بۆ جگه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن خۆراكه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ئاماده‌بكه‌ین، كه‌ ئاوسان له‌سكدا دروست نه‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی زیاترله‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ چین، وه‌رده‌گرێته‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیارترین 10 شاری پڕ مه‌ترسی له‌ جیهاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جوانکاری لووت .. پێداویستی یاخود چاولێکەری ؟؟

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

  • پێش 2 هەفتە

    ژیانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژاوای كوردستان

سەرەتا