پێش 4 هەفتە 161 جار خوێنراوەتەوە

مانگی ڕه‌زبه‌ر

ئاماده‌كردنی: سه‌ڵاح سالار

1
مانگی ڕه‌زبه‌ر‌ به‌ (مشتاخان)یش ناوی ده‌ركردووه‌،
به‌گوێره‌ی ڕۆژژمێری كوردیی حه‌وته‌مین مانگی ساڵه‌،
هه‌روه‌ها 1ی ڕه‌زبه‌ر، یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی پاییزه‌.
1ی ڕه‌زبه‌ر به‌رانبه‌ره‌ به‌ 23ی ئه‌یلوول.
 
2
وه‌رزی پاییز له‌ سێ مانگی 30 ڕۆژیی پێكهاتووه‌.
مانگه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: ڕه‌زبه‌ر، گه‌ڵاڕێزان، سه‌رماوه‌ز.
گوندنشینه‌كان له‌م مانگه‌دا خۆیان گورج ده‌كه‌نه‌وه‌،
هه‌وڵ و ڕه‌نجی زیاتر به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن.
 
3
ناوێكی دیكه‌ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، مانگی مشتاخانه‌.
مشتاخ به‌واتای شوێنی وشككردنه‌وه‌ی میوه‌ دێت.
كه‌ له‌م مانگه‌دا ترێ و میوه‌ی دیكه‌ وشك ده‌كرێته‌وه‌.
 
4
میوه‌كانی: هه‌نار، گۆیژ، هه‌رمێ و ترێ و زۆری دیكه‌،
له‌ مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ دێنه‌ به‌رهه‌م و ده‌یانڕننه‌وه‌.
شه‌وان درێژ ده‌بن و ڕۆژانیش كورت ده‌بنه‌وه‌.
 
5
پاش ئه‌وه‌ی جووتیاره‌كان جاڕ‌ و به‌یار به‌ره‌ڵا ده‌كه‌ن،
له‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ زه‌وی كێڵاندن.
گوندنیشنه‌كان كه‌ره‌سته‌ی زستان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
 
6
كۆچی باڵنده و ئاژه‌ڵه‌‌ كێوییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
قاز و قوڵنگ و مراوی و له‌قله‌ق و په‌له‌وه‌رانی تر،
له‌ كوێستانه‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و گه‌رمه‌سێر كۆچ ده‌كه‌ن.
 
7
خه‌ڵكی لادێكان ده‌ستده‌كه‌ن به‌ زه‌خیره‌خستنی زستان،
له‌ خۆراك و پۆشاك و تۆكمه‌كردنه‌وه‌ی خانووه‌كان،
هه‌روه‌ها پێداویستی سووته‌مه‌نی و تفاقی ئاژه‌ڵه‌كانیان.
خه‌می ڕه‌ز و باخ و زه‌ویی كشتوكاڵیش ده‌خۆن.
 
8
1ی ڕه‌زبه‌ر (مشتاخان)، به‌رانبه‌ره‌ به‌ 23ی ئه‌یلوول،
كۆتا ڕۆژی ڕه‌زبه‌ر به‌رابنه‌ره‌ به‌‌ 22ی تشرینی یه‌كه‌م.
بای خه‌زان و هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵای دره‌خت ده‌ستپێده‌كات.
شه‌ونشینی له‌م مانگه‌وه‌ په‌ره ‌ده‌سه‌نێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    خواردەمەنیە بەسوودەكان بۆ جگه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن خۆراكه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ئاماده‌بكه‌ین، كه‌ ئاوسان له‌سكدا دروست نه‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی زیاترله‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ چین، وه‌رده‌گرێته‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیارترین 10 شاری پڕ مه‌ترسی له‌ جیهاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جوانکاری لووت .. پێداویستی یاخود چاولێکەری ؟؟

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

  • پێش 2 هەفتە

    ژیانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژاوای كوردستان

سەرەتا