پێش 4 هەفتە 371 جار خوێنراوەتەوە

له‌ سه‌دا 10 بۆ 15ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه‌

په‌یام

بەردی گورچیلە یەکێکە لە کێشەو گرفتە بەربڵاوەکانی کۆئەندامی میزەرۆ لە ووڵاتی ئێمەدا.

لە ۱٠ـ۱٥٪ ی خەڵکی کورد بەردی گورچیلەی هەیە.

بەزۆری گەنجان و ئەکەسانەی تەمەنیان لەخوار ٦٠ ساڵیەوەیە تووش دەبن، ڕێژەکەی کەمێ زیاترە لە پیاواندا وەک لە ژناندا.

هۆکارەکانی دروست بوونی بەردی گورچیلە

۱ـ هۆکاری بۆماوەیی:
هەنێ خێزان هەیە کە زۆربەی ئەندامەکانی بەردیان هەیە، یان کێشەکە لە جینی نەخۆشەکەدایە. کە دەبێتە هۆی دروست بوونی بەرد.

۲ـ هۆکاری ژینگەیی و شێوازی ژیانی نەخۆش:
گەرمی ئاوو هەواو ئارەق کردنەوەو کەم ئاو خواردنەوە کە ئەبێتە هۆی ووشک بوونەوەو خەستی میز یەکێکە لەهۆکارەسەرەکیەکانی دروست بوونی بەردی گورچیلە.

خورادنی زۆری گۆشت و خواردنی سوێر و چا یەکێکی کەیە لە هۆکارە سەرەکیەکانی بەرد کە لە ناو خەڵکی ئێمەدا زۆر باوە.
هەروەها قەڵەوی و کێشی زیاد یەکێکی کەیە لە هۆکارە کان.

۳ـ نەخۆشی دەردە شا و زۆری کانزای کالیسیۆم لە خوێندا دیسان دەبێتە هۆی دروست بوونی بەرد.

٤ـ التهابی درێژخایەنی کۆئەندامی گورچیلەو میزەڕۆ.

٥ـ گیران لە بۆری گورچیلەو بۆری میزدا.

٦ـ کەوتن لە جێگادا و کەمی جووڵەو هەڵسوکەوت.

 

نیشانەکان

ئازاری لەپڕی کەلەکەو میزی خوێناوی وهەنێ جار ڕشانەوە، میزەچرکەو زوو چونە تەوالێت. لەرزوتاو سست بوونی گورچیلە ئەگەر بەردەکە گیران دروست بکات.

دەست نیشانکردنی نەخۆشیەکە

بەهۆی نیشانەکانی نەخۆشیەکەو پرسیارکردن و فەحسی نەخۆشەکە زۆر جار ئەزانرێ کەبەردی گورچیلەی دابەزیوە. بەڵام فەحسی خوێن و میزو سۆنارو اشعەی رەش وسپی و اشعەی تەنووری یاریدەدەرێکی باشن بۆ دەست نیشان کردنی ئەو گرفتەی کە بەردەکە دروستی کردووە.

چارەسەر

چارەسەر بەگوێرەی شوێنی بەردەکە، قەبارە، پێکهاتە لەگەڵ ئەو ماکانەی بۆنەخۆشەکەی دروست کردووە ئەگۆڕێت.
هەنێ جار پێویست بە نەشتەرگەری کتوپڕدەکات ئەگەر بەردەکە گورچیلەی سست کردبێت یان نەخۆشەکە التهابێکی زۆری هەبێت وباری تەندروستی ناجێگیر بێت.

ڕیگاکانی چارەسەر ئەمانەن بەشێوەیەکی کورت

- چارەسەر بە داوودەرمان

- دانانی قسطرەی بۆری گورچیلە

- شکاندنی بەرد بە تیشک

- ناظوری بۆری گورچیلە

- ناظوری گورچیلە

- نەشتەرگەری کردنەوەی گورچیلە

- لابردنی گورچیلە

 

دکتۆر کاوە فقێ ڕەحیم
پسپۆڕی نەشتەرگەری کۆئەندامی میز و میزەڕۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی ته‌ندروست چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نیشانه‌ و مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن

  • پێش 2 هەفتە

    پزیشكێكی كورد، دایكان و باوكان له‌ مه‌ترسیه‌كی ئه‌سپرینی منداڵان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئازاری پشتیان له‌گه‌ڵ دایه‌

  • پێش 2 هەفتە

    گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانه‌ ده‌توانێت ڕێگربێت له‌ نیوه‌ی حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌

  • پێش 3 هەفتە

    نیشانەكانی نەخۆشی دڵ له‌ منداڵ دا

  • پێش 3 هەفتە

    كرمی ڕیخۆڵه‌كان و گه‌ده‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی دانیشتوانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن

  • پێش 3 هەفتە

    ئازاری ئەژنۆ..چ کاتێک پێویستە بچمە لای پزیشک؟

سەرەتا