21/09/2019 333 جار خوێنراوەتەوە

گالاكسی به‌م دوو مۆبایله‌ بازاڕ قۆرخ ده‌كات

په‌یام

به‌م دواییانه‌ كۆمپانیای سامسۆنگ دوومۆبایلی له‌ جۆری گالاكسی  M ی نمایش كرد به‌ تایبه‌تمه‌ندی و نرخێكی گونجاو كه‌ زۆرترین خه‌ڵك بتوانێت بیكڕێت.

مۆبایلی Galaxy M30s به‌ شێوه‌یه‌كی نوێ و به‌ شاشه‌به‌كی سوپه‌ر AMOLED ده‌ركه‌وتووه ‌به‌ قیاسی 6.4 ئینج.

مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی سامسۆنگ به‌ سێ لێنزی كامێرا ڕازێنراوه‌ته‌وه‌ به‌ كوالێتی 48 مێگا پێكسڵ كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ باشترین جۆره‌كانی كامێرای مۆبایل داده‌نرێت، هه‌روه‌ها كامێرای پێشه‌وه‌ش به‌ كوالێتی 16 مێگا پێكسڵ به‌رده‌سته‌.

پرۆسێسه‌ری ناویكی ئه‌م مۆبایله‌ بریتییه‌ له‌ Exynos 9611 ی نه‌وه‌ی هه‌شته‌م وه‌ ڕامه‌كه‌ی 4/6 گێگایه‌. هه‌روه‌ها كۆگای زه‌خیره‌كردنی له‌ 64 و 128 گێگا بایت پێكدێت و ده‌شتوانرێت زیاد بكرێت.

باتری مۆبایلی Galaxy M30s شه‌ش هه‌زار میللی ئه‌مپێره‌ و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 238 دۆلار.

مۆبایلی دووه‌می جۆری M ی سامسۆنگ هه‌ر وه‌ك مۆبایلی پێشوو  Galaxy M30s وه‌ به‌ڵام به‌ هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی زیاتره‌وه‌، له‌وانه‌ش و به‌رگری دژی هه‌ڵم و ئاو و هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی سوپه‌ری AMOLED له‌سه‌ر به‌ قه‌باره‌ی 6.4 ئینج.

ئه‌م مۆبایله‌كامێرایه‌كی دوو عه‌ده‌سه‌یی له‌سه‌ره‌ به‌ كوالێتی 13 و 5 مێگا پێكسڵ و كامێرایی پێشه‌وه‌ی به‌ كولێتی 8 مێگا پێكسڵه‌.

نرخی ئه‌م مۆبایله‌ له‌ 130 دۆلار زیاتر تێناپه‌ڕێت، پرۆسێسه‌ری ئه‌م مۆبایله‌ هه‌رزانه‌ی سامسۆنگ Exynos 7884B و له‌ نه‌وه‌ی هه‌شته‌مه‌، وه‌ ڕامه‌كه‌ی 3 گێگابایته‌ و كۆگای زه‌خیره‌كردنه‌كه‌شی 32 گێگا بایته‌ و ده‌توانرێت زیادبكرێت، له‌ باره‌ی باتریه‌كه‌شییه‌وه‌ توانستی ده‌گاته‌ 4000 میلی ئه‌مپێر. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمپانیای پایپاڵ له‌ پشتگیری كردنی فه‌یسبوك كشایه‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئینیستاگرام ئه‌پێكی هاوشێوه‌ی ماسنجه‌ر دروست ده‌كات

  • پێش 3 هەفتە

    پرۆگرامه‌كانی وانه‌ی كۆمپیوته‌ر نه‌خوێنده‌وارى ته‌كنه‌لۆژی به‌رهه‌مده‌هێنێت

  • پێش 3 هەفتە

    بۆ ئەوەی باڵانسی ئینتەرنێـەكەت زوو تەواو نەبێت

  • پێش 4 هەفتە

    ژاپۆن كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

  • 21/09/2019

    گالاكسی به‌م دوو مۆبایله‌ بازاڕ قۆرخ ده‌كات

  • 11/09/2019

    نرخی مۆبایله ‌نوێیه‌كانی ئه‌پڵ

  • 11/09/2019

    پوخته‌ی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ

سەرەتا