20/09/2019 97 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ڕەتیدەكاتەوە سعودیە داوای پێدانی نەوتی خاوی لێ كردبێت

په‌یام

(حەیدەر كەعبی) بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق، ناسراو بە (سۆمۆ) ڕاپۆرتی ژمارەیەك لە ڕاگەیاندنەكانی سەبارەت بە داوای سعودیە لە عێراق بۆ پێدانی نەوتی خاو، ڕەتكردەوە .

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی فەڕمیی عێراق (نینا)، (حەیدەر كەعبی) بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەكانی سۆمۆ وتی: كۆمپانیای سۆمۆ هیچ رێككەوتنێكی فەڕمی، یان داوایەكی لە لایەن سعودیەوە لە مبارەوە نییە.

لای خۆیشیەوە، (عەلی نزار شەتەر) جێگری سەرۆكی كۆمپانیای سۆمۆ بۆ كاروباری فرۆشتنی نەوتی خاو بە هەمان شێوە وتی: هیچ پەیوەندییەك لە نێوان كۆمپانی سۆمۆ و كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی سعودی (ئارامكۆ) لە بارەی ئەم بابەتەوە لەئارادا نەبووە.

دوای هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوەی نەوتی سعودیە (ئارامكۆ) و دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان، وا بڵاوكرایەوە كە ئەو وڵاتە داوای لە عێراق كردووە ڕۆژانە ‌و بۆ ماوەیەك 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی پێ بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهاندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

سەرەتا