20/09/2019 117 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا نیازی ئەمریكای بۆ پێكدادانی نێوان مۆسكۆ و پەكین ئاشكرا كرد

په‌یام

(سێرگی لاڤرۆڤ) وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەمریكا كە دەیەوێت لە زەریای ئارام و ئۆراسیا پەیوەندییە فرە لایەنە گەشەكردووەكان‌و پێكهاتەی هەماهەنگی ناوچەیی لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵی خۆی تێك بدات، نایشارێتەوە كە خوازیاری بە شەڕدانی مۆسكۆ و پەكینە".


لە وتارێكیدا بۆ گۆڤارێكی وڵاتەكەی، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا نووسیویەتی: ئەمریكا هەوڵ دەدات ڕووسیا و چین بە شەڕ بدات.


(سێرگی لاڤرۆڤ) لەو وتارەیدا ئاماژەی بەوەش داوە "سزاكان و بەكارهێنانی پێگەی دۆلار بۆ مەرامی خراپ لە ئابووریدا وەك "ڕێسا"ی لێ هاتووە".


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بانگەشەی ئەوەی كردووە ئەمریكا هەوڵ دەدات هاوپەیمانانی خۆی لە دژی ڕووسیا بەكاربهێنێت‌و پێداگرانە هەوڵەكانیشی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی هاوبەشەكانی ڕووسیا و چین لێك داببڕن. 


لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەی ئەو بەرپرسە باڵایە ڕووسیادا هاتووە "ئەمریكا دەستی بە كارەكانی جێگیركردنی چەك لە بۆشایی ئاسمان، كردووە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین‌و ئه‌ردۆگان ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ده‌خه‌نه‌ روو

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    روسیا.. پوتین و ئه‌ردۆگان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا پێشنیار ده‌كات ناوچه‌ی ئارام له باكوری سوریا پێكبهێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: به‌شێك له‌ هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌هێڵینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سویسرا.. 5 ملیۆن و 400 هه‌زار ده‌نگده‌ر چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له‌ بڕۆكسل كرد بۆ ماوه‌ی 3 مانگ برێكسیت دوابخات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا.. به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوێك، 57 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه‌، ماكرۆن و مێركڵ و جۆنسن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه‌

سەرەتا