20/09/2019 90 جار خوێنراوەتەوە

لە ماوەی تەنها یەك هەفتەدا سەدان پەنابەری نایاسایی لە كەناراواكانی لیبیا دەستگیر كراون

په‌یام

(ئەیوب قاسم) وتەبێژی پۆلیسی پاسەوانی كەناراوەكانی لیبیا ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەدا 494 كۆچبەری نایاساییان دەستگیر كردووە كە لە هەوڵدابوون بە شەش چوپ بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بپەڕنەوە.


لە ڕاگەیەندراوێكدا، پۆلیسی پاسەوانی كەناراوەكانی لیبیا ئاماژەی بەوەش كردووە: كۆچبەرەكان لە نزیك كەناراوەكانی باكوری ڕۆژهەڵات‌و باكووری ڕۆژئاوای تەرابلوسی پایتەخت دەستگیركراون، دواتریش بۆ ناوەندەكانی دەستبەسەركردنی كۆچبەران كە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە هاوكاری دەكرێن، گواستراونەتەوە.


بەپێی زانیارییەكان، كۆچبەرەكان خەڵكی ئەفریقا و وڵاتانی عەرەبی و ئاسیا بوون و 28 ژن و پێنج منداڵیشیان لەگەڵدا بووە.


كەناراوەكانی ڕۆژئاوای لیبیا بووەتە هێڵی سەرەكی كۆچی ئەو كەسانەی دەیانەوێ لە دەست جەنگ‌و هەژاری وڵاتەكانیانەوە هەڵبێن، ئامارەكانیش دەریدەخەن ڕێژەی پەنابەرانی نایاسایی لە سنوری لیبیاوە بەراورد بە 2017 بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین‌و ئه‌ردۆگان ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ده‌خه‌نه‌ روو

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    روسیا.. پوتین و ئه‌ردۆگان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا پێشنیار ده‌كات ناوچه‌ی ئارام له باكوری سوریا پێكبهێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: به‌شێك له‌ هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌هێڵینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سویسرا.. 5 ملیۆن و 400 هه‌زار ده‌نگده‌ر چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له‌ بڕۆكسل كرد بۆ ماوه‌ی 3 مانگ برێكسیت دوابخات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا.. به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوێك، 57 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه‌، ماكرۆن و مێركڵ و جۆنسن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه‌

سەرەتا