20/09/2019 81 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە كۆمپانیاكانی چین‌ ده‌كات له‌ وڵاته‌كه‌یدا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن

په‌یام

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە كۆمپانیاكانی چین‌و وڵاتانی جیهان دەكات بەشداری لە دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتەكەیدا بكەن.

(عادل عەبدولمەهدی) سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە كۆمپانیاكانی چین‌و وڵاتانی دیكەی جیهان كرد بە ئاست و توانایەكی بەرزەوە پشكداری لە هەستانەوەی عێراق‌و دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووریدا بكەن.

لەمیانی وتارێكیدا لە كۆنگرەی پیشەسازی جیهانیی 2019 لە شاری (خیفی) وڵاتی چین، سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی: لەئێستادا عێراق بەرەو ئاوەدانكردنەوە‌و وەبەرهێنانی نموونەیی وزە و توانای مرۆیی‌و سروشتی دەچێ، ئێستا هەزاران كۆمپانیا لە عێراق كێبڕكێی كار و وەبەرهێنان دەكەن".  

ڕۆژی ڕابردوو، وەفدێكی 55 كەسی عێراق بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران‌و ئەندامێتی ژمارەیەك وەزیر و پارێزگار و بەرپرسانی دیكەی حكومیی بەرەو وڵاتی چین بەڕێكەوتن.

لە میانی ڕاگەیەندراوێكیشدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامانجی سەردانەكەی بۆ چین بۆ "گەشەپێدانی پەیوەندییە ستراتیجییەكانی لەگەڵ پەكین" گێڕایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌گه‌ڵ كورده‌كان ناوچه‌ی نوێ له‌سوریا ده‌ستنیشانده‌كه‌ین

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ سووریا ده‌كشێندرێنه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای عێراق ده‌كرێن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕوسیا: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا زیان به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سوریا ده‌گه‌یه‌نێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    شای ئوردن له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كۆبوویه‌وه‌

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئاسایشی ده‌ریایی دا ده‌كات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كانیه‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: سه‌ره‌ڕای لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، هه‌سه‌ده‌ پێشێلكاریی كردووه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزه‌كانی ئه‌مریكا..پاش كشانه‌وه‌یان له‌ سوریا له‌عێراق جێگیر ده‌كرێن

سەرەتا