20/09/2019 588 جار خوێنراوەتەوە

توركیا ناوی ئەو بەرپرسەی پەكەكەی ئاشكرا كرد كە گوایە له‌ هێرشێكدا كوژراوه‌

په‌یام

توركیا ناو و زانیاری ئەو بەرپرسەی پەكەكەی ئاشكرا كرد كە گوایە لە پڕۆسەیەكی سەربازییدا له‌ ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان كوژراوە.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركیا، یەكێك لەو بەرپرسانەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كە لە پڕۆسەیەكی سەربازییدا لە هەرێمی كوردستان كوژراوە، ناوی (مەهمەت بایدەن)ـەوە نازناوی (زنار شیار ئادیامان)ی هەیە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: (مەهمەت بایدەن) لەگەڵ سێ كەسی دیكە، لە هێرشێكی هاوبەشی سوپا و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی توركیا كە بە (میت) ناسراوە، لە ناوچەی (گارە)ی پارێزگای دهۆك، لە هەرێمی كوردستان كوژراوە.

(مەهمەت بایدەن) ساڵی 1990 پەیوەندی بە ڕیزەكانی (پەكەكە)وە كردووە‌و ماوەیەك لە بارەگای ناوەندی ئەو پارتە بەرپرسی دارایی بووە‌و لە قۆناغێكیشدا لە نێو دەزگای هەواڵگری پەكەكەدا بەرپرسیارێتی هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌گه‌ڵ كورده‌كان ناوچه‌ی نوێ له‌سوریا ده‌ستنیشانده‌كه‌ین

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ سووریا ده‌كشێندرێنه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای عێراق ده‌كرێن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕوسیا: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا زیان به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سوریا ده‌گه‌یه‌نێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    شای ئوردن له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كۆبوویه‌وه‌

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئاسایشی ده‌ریایی دا ده‌كات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كانیه‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: سه‌ره‌ڕای لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، هه‌سه‌ده‌ پێشێلكاریی كردووه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزه‌كانی ئه‌مریكا..پاش كشانه‌وه‌یان له‌ سوریا له‌عێراق جێگیر ده‌كرێن

سەرەتا