20/09/2019 106 جار خوێنراوەتەوە

واده‌ی پێشكەشكردنی فۆڕمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان درێژناكرێتەوە

په‌یام

پڕۆسەی پێشكەشكردنی فۆڕمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان تا كاتژمێر 12ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت و وادەكە درێژناكرێتەوە.


عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە پەیامی ڕاگەیاند: كاتژمێر 12ی ئەمشەوی وادەی پێشكەشكردنی فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان كۆتایی دێت.


لە بارەی درێژكردنەوەی وادەی پێشكەشكردنی فۆڕمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەكرد: بڕیاریان وایە كە وادەكە درێژ ناكەنەوە و كاتژمێر 12 زانكۆلاین دادەخرێت و دوای ئەو وادەیە قوتابیان ناتوانن فۆڕمی وەگررتن پێشكەش بكەن.


عەباس ئەكرەم داوای لەو قوتابیانەش كرد كە تا ئێستا فۆڕمیان پێشكەش نەكردووە لە ناردنی فۆڕمەكەیان دەستوبرد بكەن، تا مافیان نەفەوتێ.


لە 10ی ئەم مانگە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سایتی زانكۆلاینی بۆ زیاتر لە 51 هەزار دەرچووی ئەمساڵی پۆلی 12ی ئامادەیی كاراكرد و 10 ڕۆژی وەك مۆڵەت بۆ پێشكەشكردنی فۆڕمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ قوتابیان دیاری كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    مناڵه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان بۆچاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كرێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌دواداچون بۆ كێشه‌ی زیندانیانی سیاسی ده‌كات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر تیرۆركردنی دوو به‌رپرسه‌كه‌ی له‌ چیای ئه‌زمه‌ڕ؛ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسایشی هه‌رێم: دوو كادری باڵای په‌كه‌كه‌ له‌چیای ئه‌زمه‌ڕ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ كوژراون

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆران عومه‌ر ئه‌نجامی به‌دواداچونه‌كان بۆ دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی دوو رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی سلێمانی ئاشكراده‌كات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: میلله‌تی ئێمه‌ هیچی له‌ میلله‌تی فارس‌و عه‌ره‌ب كه‌متر نییه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێك: پێویستە پەرلەمان چاودێریی تەندروستیی منداڵه‌ برینداره‌كه‌ی رۆژئاوا بكات

سەرەتا