20/09/2019 277 جار خوێنراوەتەوە

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە

په‌یام
مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی بەشداری بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت  و پۆستی پارێزگاری كەركووك لە كۆبوونەوەدایە.

پەیامنێری پەیام رایگەیاند كۆبوونەوەكە لە شاری سلێمانی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەكان كۆبونەوەكە درێژەپێدەری كۆبونەوەكەی رۆژی رابردووی شاری هەولێر دەبێت.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردوەتەوە  لەكۆبوونەوەكەدا پەیوەست بەرێكەوتنی پێكهێنانی حكومەت لەنێوانی یەكێتی و پارتی و پرسی هەڵبژاردنی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك گفتووگۆی لەسەر دەكرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە بریار وابوو دوێنێ‌ هەینی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری هەولێر كۆبێتەوە بەڵام بەهۆی رێگرییكردن لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوەكە بۆ سلێمانی گوازرایەوە و بۆ ئەمرۆ دواخرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    مناڵه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان بۆچاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كرێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌دواداچون بۆ كێشه‌ی زیندانیانی سیاسی ده‌كات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر تیرۆركردنی دوو به‌رپرسه‌كه‌ی له‌ چیای ئه‌زمه‌ڕ؛ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسایشی هه‌رێم: دوو كادری باڵای په‌كه‌كه‌ له‌چیای ئه‌زمه‌ڕ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ كوژراون

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆران عومه‌ر ئه‌نجامی به‌دواداچونه‌كان بۆ دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی دوو رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی سلێمانی ئاشكراده‌كات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: میلله‌تی ئێمه‌ هیچی له‌ میلله‌تی فارس‌و عه‌ره‌ب كه‌متر نییه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێك: پێویستە پەرلەمان چاودێریی تەندروستیی منداڵه‌ برینداره‌كه‌ی رۆژئاوا بكات

سەرەتا