19/09/2019 103 جار خوێنراوەتەوە

ئەفغانستان‌.. بەهۆی هێرشێكی ئاسمانیی هێزەكانی ئەمریكاوە دەیان كەس كوژران

په‌یام
لە ئاكامی هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئەمریكا لە ویلایەتی (نانگارهار) لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان، 30 هاووڵاتی جووتیار كوژران.

(سوهراب قادری) ئەندامی ئەنجوومەنی شوورای ویلایەتی (نانگارهار)ڕایگەیاند: لە ناوچەی (تەنگی وەزیر)ی سەر بە شارۆچكەی (ئاچین)ی ویلایەتەكە، بەهۆی هێرشێكی ئاسمانیی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكاوە 30 هاووڵاتیی كوژراون‌و 40ی دیكەیش بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەسەر زاری ژمارەیەك لە بەرپرسی حكومییەوە بڵاویكردەوە گوایە ئامانج لە هێرشەكە حەشارگەیەكی چەكدارانی داعش بووە، بەڵام بە هەڵە ژمارەیەك جووتیاری كێڵگەیەكی ئەو دەوروبەرەی بۆردومان كردووە. 
 
لای خۆیەوە، هێشتا سوپای ئەمریكا هیچ ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی هێرشەكەوە بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان هێرشەكەی پشتڕاست كردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین‌و ئه‌ردۆگان ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ده‌خه‌نه‌ روو

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    روسیا.. پوتین و ئه‌ردۆگان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا پێشنیار ده‌كات ناوچه‌ی ئارام له باكوری سوریا پێكبهێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: به‌شێك له‌ هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌هێڵینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سویسرا.. 5 ملیۆن و 400 هه‌زار ده‌نگده‌ر چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له‌ بڕۆكسل كرد بۆ ماوه‌ی 3 مانگ برێكسیت دوابخات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا.. به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوێك، 57 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه‌، ماكرۆن و مێركڵ و جۆنسن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه‌

سەرەتا