10/02/2023
136 جار خوێنراوەتەوە
له مزگه‌وته‌كانى هەرێم نوێژی مردوو بۆ قوربانییانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سوریا ئه‌نجامدران
پەیام
وه‌ك نیشاندانی هاوخه‌می و له‌روانگه‌ی هه‌ستی ئایینی و مرۆڤایه‌تییه‌وه، له زۆرینەى مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان (نوێژی مردوو) به غیابی له‌سه‌ر قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كانی توركیا و سووریا كرا و نزای خێر و شیفای زوو چاككبوونه‌وه بۆ برینداران خوێندرا، هه‌روه‌ها بانگه‌وازی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مڕۆ دوای نوێژی هه‌ینی له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه، نوێژی مردوو بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كانی توركیا و سووریا، ئه‌نجامدرا.
ئه‌نجامدانی نوێژی مردوو بۆ قوربانییانی بومه‌له‌رزه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كۆمه‌كی دارایی و مرۆیی بۆ زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سوریا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان پێكهێنراون.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاندووه له روانگه‌ی هه‌ستی ئایینیه‌وه، زانایانی ئایینی له وتاره‌كانیاندا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هاوكاری و كۆمه‌ككردنی لێقه‌وماوان خێرێكی گه‌وره‌ی ئیمانی و مرۆییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە