19/09/2019 131 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل.. هه‌ردوو لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن سەرۆكایەتی حكومەت بە مافی خۆیان دەزانن

په‌یام

هەریەك لە دوو لایەنی براوەی هەڵبژاردنەكانی قەوارەی ئیسرائیل سەرۆكایەتی حكومەت بە مافی خۆیان دەزانن.

(بنیامین ناتانیاهو) سەرۆكی پارتی لیكۆد بە ئامانجی پێكهێنانی حكومەتی هاوپەیمانی بنكەفراوان كە خۆی سەرۆكایەتی بكات، بانگەوازێكی ئاڕاستەی (بێنی گانتز) سەرۆكی هاوپەیمانی شین ـ سپی، كرد.

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا پاڵپشتی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی هاوپەیمانی لە پارتە ڕاستڕەوەكان دووپاتكردەوە.

لای خۆیەوە، (بێنی گانتز) سەرۆك ئەركانی پێشووی سوپا و سەرۆكی هاوپەیمانی شین ـ سپی داواكارییەكەی (ناتانیاهو)ی ڕەتكردەوە‌و مەرجی بۆ حكومەتی بنكەفراوان ئەوەیە كە بە سەرۆكایەتی خۆی بێت.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، (گانتز) وتی: ئێمە هەڵبژاردنمان بردووەتەوە‌و خۆیشمان سەرۆكایەتی حكومەتێكی یەكڕیزی لیبڕاڵ دەكەین.

بەپێی دوایین ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی گشتی قەوارەی ئیسرائیل هاوپەیمانی شین ـ سپی 33 كورسی هێناوە‌و بە دوو كورسی لە پێش پارتی (لیكۆد)ی سەرۆك وەزیرانەوەیە كە ئەو 31 كورسی هێناوە.

لیستی هاوبەشی عەرەبییش بە پلەی سێیەم دێت‌و 13 كورسی بەدەستهێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌گه‌ڵ كورده‌كان ناوچه‌ی نوێ له‌سوریا ده‌ستنیشانده‌كه‌ین

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ سووریا ده‌كشێندرێنه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای عێراق ده‌كرێن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕوسیا: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا زیان به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سوریا ده‌گه‌یه‌نێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    شای ئوردن له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كۆبوویه‌وه‌

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئاسایشی ده‌ریایی دا ده‌كات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كانیه‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: سه‌ره‌ڕای لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، هه‌سه‌ده‌ پێشێلكاریی كردووه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزه‌كانی ئه‌مریكا..پاش كشانه‌وه‌یان له‌ سوریا له‌عێراق جێگیر ده‌كرێن

سەرەتا