19/09/2019 123 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌فغانستان.. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌م ده‌زگای هه‌واڵگریدا زیاتر له‌ سه‌د كه‌س كوژران و برینداربوون

په‌یام

لە تەقینەوەیەكدا لە بەردەم دەزگای هەواڵگری ئەفغانستان زیاتر لە سەد كەس كوژران‌و بریندار بوون.


تەقینەوەیەك لە ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە بەردەم دەزگای هەواڵگری گشتی ئەفغانستان لە ویلایەتی زابولی باشووری ئەو وڵاتە ڕوویدا.


(عەتا جان حەق) سەرۆكی ئەنجوومەنی خۆجێیی ویلایەتی زابول ڕایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەكەوە 20 كەس كوژراون‌و 90ی دیكەیش بریندار بوون.


بەپێی قسەی بەرپرسانی ئەمنی ناوچەكە، بەو هۆیەوە كە تەقینەوەكە لە نزیك نەخۆشخانەی گشتی زابول بووە، زیانی زۆر بەر نەخۆشخانەكە كەوتووە‌و ژمارەیەك لە قوربانییەكانیش نەخۆش‌و كەسوكارەكانیان بوون.


لای خۆیەوە بزووتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارێتیی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین‌و ئه‌ردۆگان ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ده‌خه‌نه‌ روو

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    روسیا.. پوتین و ئه‌ردۆگان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا پێشنیار ده‌كات ناوچه‌ی ئارام له باكوری سوریا پێكبهێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: به‌شێك له‌ هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌هێڵینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سویسرا.. 5 ملیۆن و 400 هه‌زار ده‌نگده‌ر چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له‌ بڕۆكسل كرد بۆ ماوه‌ی 3 مانگ برێكسیت دوابخات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا.. به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوێك، 57 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه‌، ماكرۆن و مێركڵ و جۆنسن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه‌

سەرەتا