19/09/2019 160 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆك كۆماری لەپێشتری تونس كۆچی دوایی كرد

په‌یام

(زەینولعابدین بن عەلی) سەرۆك كۆماری لەپێشتری وڵاتی تونس لە تەمەنی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە: (زەینولعابیدین) لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری (جدە)ی سعودیە كۆچی دوایی كردووە.


(زەینولعابیدین بن عەلی) لە سێی ئەیلوولی 1936 لە دایكبووە‌و لە ماوەی نێوان ساڵانی 1987 تا 2011 سەرۆك كۆماری تونس بووە.


ناوبراو لە دوای سەربەخۆیی تونس لەژێر دەستی فەڕەنسا بە دووەم سەرۆكی ئەو وڵاتە دادەنرێت كە مانگی تشرینی دووەمی 1987 بە كودەتایەكی خوێناوی دەسەڵاتی گرتە دەست، لە 14ی كانوونی دووەمی 2011و دوای 23 ساڵ حكومڕانی، لە ژێر فشاری خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتی جەماوەر دەستی لەكار كێشایەوە ‌و بەرەو وڵاتی سعودیە هەڵات.


پێنجشەممەی ڕابردوو، (زەینولعابیدین بن عەلی) بەهۆی نەخۆشیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، دوای نزیكەی هەفتەیەك مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ڕۆژی 25ی تەمموزی ئەمساڵیش، واتە پێش كەمتر لە دوو مانگ، (باجی قائید سبسی) سەرۆكی پێشووی تونس لە تەمەنی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین‌و ئه‌ردۆگان ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ده‌خه‌نه‌ روو

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    روسیا.. پوتین و ئه‌ردۆگان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا پێشنیار ده‌كات ناوچه‌ی ئارام له باكوری سوریا پێكبهێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: به‌شێك له‌ هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌هێڵینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سویسرا.. 5 ملیۆن و 400 هه‌زار ده‌نگده‌ر چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له‌ بڕۆكسل كرد بۆ ماوه‌ی 3 مانگ برێكسیت دوابخات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا.. به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوێك، 57 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه‌، ماكرۆن و مێركڵ و جۆنسن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه‌

سەرەتا