19/09/2019 89 جار خوێنراوەتەوە

ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی سەربازەكانی لە عێراق درێژكردەوە

په‌یام

حكومەتی ئەڵمانیا تا كۆتاییەكانی ساڵی داهاتوو ماوەی مانەوەی سەربازانی لە عێراق، درێژكردەوە.


لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیادا، ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەڵمانیا لە عێراق تا 31ی تشرینی یەكەمی 2020 درێژ كرایەوە.


لە بڕیارەكەدا 100 سەرباز بەراورد بە ژمارەی ساڵی پار كەم كراوەتەوە و ژمارەیان گەیەنراوەتە 700 سەرباز.


سەربازانی ئەڵمانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێكخراوی داعش، لە كەمپەكاندا مەشق بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەكەن.


لە لایەكی دیكەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا بڕیاری دا ماوەی مانەوەی یەكە سەربازیەكانی لە ئوردنیش كە فڕینی چاودێری بەسەر ئاسمانی سوریادا ئەنجام دەدەن تا 31ی ئاداری 2020 درێژ بكاتەوە.


بەپێی زانیارییەكان، ئەڵمانیا نزیكەی سێ هەزار و 500 سەربازی لە مالی، عێراق، ئەفغانستان و سووریا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین‌و ئه‌ردۆگان ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ده‌خه‌نه‌ روو

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    روسیا.. پوتین و ئه‌ردۆگان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا پێشنیار ده‌كات ناوچه‌ی ئارام له باكوری سوریا پێكبهێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: به‌شێك له‌ هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌هێڵینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سویسرا.. 5 ملیۆن و 400 هه‌زار ده‌نگده‌ر چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له‌ بڕۆكسل كرد بۆ ماوه‌ی 3 مانگ برێكسیت دوابخات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا.. به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوێك، 57 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه‌، ماكرۆن و مێركڵ و جۆنسن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه‌

سەرەتا