19/09/2019 107 جار خوێنراوەتەوە

عێراق داواكارییەكی ئەمریكا بۆ بەشداری لە هاوپەیمانێتییەكی نوێ ڕەتدەكاتەوە

په‌یام

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەشداری وڵاتەكەی لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی پاراستنی ئاسایشی ڕێڕەوی كەشتییەكانی كەنداو ڕەتكردەوەو بوونی هێزێكی سەربازی لەو شێوەیەیشی لە كەنداو بە ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی سیاسی‌و ئەمنی ناوچەكە، دانا.


لەو بارەوە، (ئەحمەد سەحاف) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وتی: تێڕوانینی ئێمە ئەوەیە دامەزراندنی هەر هێزێكی سەربازی بۆ پاراستنی رێڕەوی ئاوی لە كەنداو زیاتر كێشەكانی ناوچەكە ئاڵۆز دەكات.


(سەحاف) وتیشی: عێراق بە شێوەیەكی بێلایەنانە لە كێشەكانی نێوان تاران و واشنتۆن دەمێنێتەوە‌و بەپێویستیشی دەزانین ئارامی‌و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بە پارێزراوی بمێنێتەوە.


پێتر هەریەك لە ئیمارات‌و بەحرەین‌و بەریتانیا‌و ئیسرائیل‌و ئوستورالیا بەشدارییان لەو هاوپەیمانێتیە كرد كە بە سەرۆكایەتی ئەمریكا ڕاگەیاندراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌گه‌ڵ كورده‌كان ناوچه‌ی نوێ له‌سوریا ده‌ستنیشانده‌كه‌ین

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ سووریا ده‌كشێندرێنه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای عێراق ده‌كرێن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕوسیا: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا زیان به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سوریا ده‌گه‌یه‌نێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    شای ئوردن له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كۆبوویه‌وه‌

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئاسایشی ده‌ریایی دا ده‌كات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كانیه‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: سه‌ره‌ڕای لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، هه‌سه‌ده‌ پێشێلكاریی كردووه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزه‌كانی ئه‌مریكا..پاش كشانه‌وه‌یان له‌ سوریا له‌عێراق جێگیر ده‌كرێن

سەرەتا