19/09/2019 92 جار خوێنراوەتەوە

فەڵەستین لە هەوڵدایە نەوت لە عێراقەوە هاوردە بكات

په‌یام
(محەمەد ئەشتییە) سەرۆك وەزیرانی فەڵەستین ڕایگەیاند: بە مەبەستی پشتیوانی‌و زیادكردنی سەرچاوەكانی سووتەمەنی، لە هەوڵداین نەوت لە عێراقەوە هاوردە بكەین.

تا ئێستاش ئیسرائیل یەكەم سەرچاوەی هاوردەی نەوت‌و سووتەمەنی بووە بۆ كەناری خۆرئاوای فەڵەستین كە تێكڕای پێویستی سووتەمەنی 70 ملیۆن لیترە لە مانگێكدا، بەڵام چیدی ئیسرائیلی وەك پێویست وەڵامی داواكارییەكانی فەڵەستین بۆ دابینكردنی سووتەمەنی ناداتەوە.

(ئەشتییە) وتی: قەوارەی ئیسرائیل ئاگاداری كردوونەتەوە لە كۆتاییهاتنی ئەو پڕۆتۆكۆڵەی هەردوولا لە ساڵی 1994 لە بارەی پەیوەندی بازرگانی‌و ئابووری‌و دارایی لە نێوانیاندا ئیمزایان كردووە.

تەمووزی ڕابردوو، سەرۆكوەزیرانی فەڵەستین سەردانی عێراقی كرد‌و داوای لە بەرپرسانی بەغدا كرد بە نرخێكی كەمتر لە نرخی بازاڕ نەوت بە فەڵەستین بدەن، عێراقیش پێشوازی لەو داوایە كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهاندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

سەرەتا