19/09/2019 220 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی مانچستەر یونایتد وازهێنانی ڕاگەیاند

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

دیمیتار بێرباتۆڤی بولگاری و یاریزانی پێشووی یانەکانی مانچستەر یونایتد و تۆتینهامی ئینگلیزی وازهێنانی یەکجاری لە یاری تۆپی پێ ڕاگەیاند.

 لە میانی لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی بڵاویکردۆتەوە، بێرباتۆڤی 38 ساڵ وازهێنانی یەکجاری لە یاری تۆپی پێ ڕاگەیاند و نەشیشاردەوە کە زۆر خەمبارە چونکە ئیدی ناتوانێت لە یاریگاکاندا یاری بکات و ڕۆژانە بەشداری مەشقەکان ناکات و ناتوانێت گۆڵ تۆمار بکات.

بێرباتۆڤ لەگەڵ شەیتانە سوورەکان سێ نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی بردۆتەوە و سێ جاریش جامی ئینگلیزی لەگەڵ مانچستەر یونایتد و تۆتینهام بەدەستهێناوە، حەوت جاریش لەسەر ئاستی وڵاتی بولیگاریا بە باشترین یاریزانی ساڵ دەستنیشانکراوە.

بێرباتۆڤ لە ئەڵمانی یاری بۆ بایەر لیڤەرکووزن کردووە و دواتر لە ئینگلتەرا درێسی یانەکانی تۆتینهام و مانچستەر یونایتد و فولهام پۆشیوە و لە فەرەنساش یاری بۆ مۆناکۆ کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتووی زیدان لە مەترسیدایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆڵشایەر وەڵامی کلوپ دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆیمان ئارەزووی وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ جۆری پێکانەکەی سولی بەرگریکاری ئاشکرا کرد

سەرەتا