19/09/2019 274 جار خوێنراوەتەوە

باشترینەکانی چامپیۆنسلیگ ڕاگەیەندرا

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی ناسراو بە یوفا باشترین پێکهاتەی یەکەمین یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنسلیگی ڕاگەیاند و پاریس سانجێرمانی فەرەنسیش بە سێ یاریزان پشکی شێری بەرکەوتووە.

ئەوەی جێگای سەرنجە هیچ کام لە مێسی و کریستیانۆ و ڤان دایک و هیچ یاریزانێکی دیکەی لیڤەرپووڵ لە پێکهاتەی باشترین یاریزانەکانی چامپیۆنسلیگدا نابینرێن و پاریس سانجێرمان بە سێ یاریزان زۆرترین بەشداری هەیە.

پاش ئەوەی توانی لێدانێکی سزای مارکۆس ڕیوس بگەڕێنێتەوە و بەرشەلۆنەی لە شکست پاراست تێرشتیگن وەک باشترین گۆڵچی دەستنیشانکراوە، لەسەر ئاستی هێڵی بەرگری تۆماس مونیە و خوان بێرنات لە پاریس سانجێرمان و ئەلڤارێز و تالیافیگۆ لە ئەیاکس و لۆڤاچ لە داینەمۆ زەگراب هەڵبژێردراون.

لە هێلی ناوەند ڤالبیوێنا لە ئۆڵۆمپیاکۆس و گۆندۆگان لە مانچستەر سیتی و ئۆرسیچ لە داینەمۆ زەگراب دەستنیشانکراون و هەریەکە لە هالاندی یاریزانی ڕیبۆڵ ساڵزبۆرگ و دی ماریا لە پاریس وەک باشترین هێرشبەر هەڵبژێردراوان.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتووی زیدان لە مەترسیدایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆڵشایەر وەڵامی کلوپ دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆیمان ئارەزووی وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ جۆری پێکانەکەی سولی بەرگریکاری ئاشکرا کرد

سەرەتا