19/09/2019 698 جار خوێنراوەتەوە

جگە لە باڵاندۆر خەڵاتێکی دیکەش زیادیکرد

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی ڕایدەگەیەنێت بۆ سالێ 2019 لە پاڵ خەڵاتی باڵاندۆردا خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزیش دەبەخشن.

 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر گۆڤارەکە سەرەتا ئاماژەی بەوەکرد کە دیدیە درۆگبای کۆتیڤواری و هێرشبەری پێشووی یانەی چێڵسی لەندەن بۆ ئەمساڵ وەک باڵوێزی خەڵاتی باڵاندۆر دەستنیشانکراوە.

لە درێژەی نووسراوەکەدا فرانس فوتبۆڵ ئەوەی ئاشکرا کرد بۆ مەراسیمی ئەمساڵ خەڵاتی باشترین گۆڵچی ساڵ بە ناوی ( یاشین ) دەبەخشنە ئەو گۆڵپارێزەرەی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و ئاستێکی بەرزی نیشانداوە، یاشین گۆڵچی مێژووی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بوو، لە سەدەی 20دا بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا بوو.

واتا لە ئاهەنگی ئەمساڵی فرانس فوتبۆڵدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا گۆڤارەکە ئەم چوار خەڵات دەبەخشیت، باشترین یاریزانی جیهان بۆ پیاوان، باشترین یاریزانی جیهان بۆ ئافرەتان، باشترین یاریزانی لاوی تازە دەرکەوتوو، لەگەڵ باشترین گۆڵچی ساڵ.

لە کۆتایشدا فرانس فوتبۆڵ ئەوەی ڕاگەیاند، لە 21ی مانگی 10ی ئەمساڵ ناوی پاڵێوراوان بۆ خەڵاتەکان ئاشکرا دەکرێت و لە 2ی   مانگی 12شدا لە هۆڵی (شاتلیە)ی بەناوبانگ مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکان بەڕێوەدەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

سەرەتا