19/09/2019 322 جار خوێنراوەتەوە

ده‌بێت جانتای قوتابی كێشی چه‌ند بێت؟

په‌یام

له‌ باره‌ی كێشی جانتای قوتابیانه‌وه‌ پزیشكێك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ له‌ له‌سه‌دا 15ی كێشی منداڵه‌كه‌ زیاتر نه‌بێت، چونكه‌ كێشه‌ بۆ بڕبڕه‌ی پشت دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی ئازاری شان و مل، داوایه‌كیش ئاراسته‌ی مامۆستایان ده‌كات.

دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشكی پسپۆڕی گه‌شه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زۆر جار دەبینین منداڵەکانمان کە دەچن بۆ خوێندنگا جانتاکانیان ئەوەندە کتێبی تێدایە بۆیان هەڵناگیرێ ، ئەم قورسایە کار دەکاتە سەر بڕبڕەی پشتیان دەبێتە هۆی ئازاری مل، ئازاری شان و پشت وە چەمانەوەی پشت.

بە پێی رێنمایەکان جانتای خوێندکار نابێت لە ١٥% کێشی منداڵ تێپەرێنێ وە باشترە لەو بڕە کەمتر بێت.

لێرەدا کێشی جانتای خوێندکار بەگشتی باس دەکەین بەپێی پۆلی خوێندن وە داواکارم لە مامۆستا بەرێزەکان رەچاوی ئەم بابەتە بکەن :

لە پۆلی ١ و ٢ باشترە کێشی جانتا لە ٢ کیلۆ کەمتر بێت.
لە پۆلی ٣ و ٤ باشترە کێشی جانتا لە ٣ کیلۆ کەمتر بێت.
لە پۆلی ٥ بۆ ٨ باشترە کێشی جانتا لە ٤ کیلۆ کەمتر بێت.
لە پۆلی ٩ بۆ ١٢ باشترە کێشی جانتا تا ٦ کیلۆ بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    ترسی منداڵ له‌ قوتابخانه‌ هۆكار و چاره‌سه‌ر

  • پێش 1 هەفتە

    كاریگه‌ری جه‌نگ له‌سه‌ر ده‌روونی تاك چییە؟

  • پێش 2 هەفتە

    کێشەی چوونە دەرەوه‌ی شەوانەی هەرزەکاران

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو چوار نێعمەتە مرۆییەی کە پێویستە لە خێزانی پێشەنگدا هەبن؟

  • پێش 3 هەفتە

    پەشێوی دڵەراوکێی دابران!

  • پێش 4 هەفتە

    چۆن وه‌ڵامی پێداویستییه‌كانی منداڵه‌كه‌ت ده‌ده‌یته‌وه‌

  • 19/09/2019

    ده‌بێت جانتای قوتابی كێشی چه‌ند بێت؟

  • 18/09/2019

    ئارامگرتن سنووری ھەیە.. چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسیارە بێکۆتاکانی منداڵەکەتدا دەکەیت؟

سەرەتا