18/09/2019 698 جار خوێنراوەتەوە

کزی چاوو چییە و چەند چۆرە؟

په‌یام

کزی چاوو چییە و چەند چۆرە؟
ئایە مەبەست لەبینینی ٦/٦ چییە؟
چاوەکان بۆ کزدەبن؟
شێوەی چاوی کز چۆنە؟
چاویلکە چارەسەری کزی چاو ئەکات؟

کزی جاو: بریتیە لە نارونی بینین و کەمتر بینی تەنەکان لەجاو کەسیکی ئاسای .

جوار جۆری سەرەکی هەیە کە ئەمانەن:
نزیک بینی: ئەم جۆرەکزییە کەسەکە ناتوانێ مەودای دوور ببینێ بەپێی زیادبوونی دەرەجەی جاوەکەی ، کەسەکە نزیکی باشە و دوری خراپە ، باوترین جۆری کزییە
دووربینی: ئەم جۆرە کزییە کەسەکە ناتوانێ مەودای نزیک ببینێ بەپێی زۆر و کەمی دەرەجەی کزئیەکە ، کەسەکە نزیکی خراپە و دووری باشە
ڵێڵ بینی: ئەم کزییە بۆ هەموو مەوداکانە ، دوور و نزیک لیل و تەلخە کاتێک سەیری تەنیک ئەکەی سیبەری بۆ دروست دەبێ یان بەشێوەی دوانە دەبینرێت
پیرە بینای: ئەم کزییە پەیوەنی بەتەمەنەوە هەیە لە تەمەنەکانی ۳۸ ساڵی بۆ سەرەوە دروست دەبێ بەهۆی رەق بووی عەدەسەی چاوەوە

٦/٦چییە ؟؟

شەش لەسەر شەش واتا کەسێکی ئاسای شەش مەتر ئەبینێ واتا دانانی ئاستیکی ستانداردە بۆ بینای، کاتێک کەسێک جاوی ٦/۹ ببینی ئەوا کەسی ئاسای تەنێک لەدووری ۹ مەتر ئەبینێ بەلام کەسی جاو کز لە ٦ مەتر ئەبینێ.
پێوەرەکان ئەمانەن:
٦/٦
٦/۹
٦/۱۲
٦/۱۸
٦/۲٤
٦/۳٦
٦/٦٠

جاوەکان بۆ کز ئەبن؟

هۆکار زۆر کاردەکەنە سەر چاوکان بەلام دیاترینیان ئەمانەن:
۱-بۆماوەی
۲-نەخۆشی
۳-هیلاک کردن و ماندوکردنی زۆری جاوەکان
٤-بەرکەوتنی زەبر

شێوەی چاوی کز:
ئەوکەسانەی کە کێشەی دووریان هەیە واتا دوور نابینن ئەوە شێوەی تۆپەی چاویان درێژتر ئەمەش وادەکات تیشکەکانی رووناکی بکەویتە پێش تۆرەی جاو کە لەکەسی ئاسایدا دەکەویتە سەر تۆرەی جاو.
ئەوکەسانەی کە نزیک نابینن شیوەی تۆپەی چاویان بجوکە ئەمەش وادەکات تیشکەکانی روناکی بکەویتە پشت تۆرەی چاو کە لەکەسی ئاسایدا دەکەویتە سەر تۆرەی جاو

ئایە چاویلکە جارەسەر کزی جاو ئەکات؟
لەراستیدا ناتوانریت بوترێت جارەسەرە ، جاویلکە تەنها ئەتوانێ بینای باشبکات نەک جارەسەری بکات.

زۆر کەس وادەزانی جاویلکە کزی رادەگرێت لە ئاستیکدا:
ئەمەش بەشێوەیەکی ریژەی راستە بەڵام راستەکەی زۆر کەس هەن کزی جاویان بەرز و نزم ئەکات لەگەل بەکارهینانی جاویلکەش بەڵام جاویلکە زۆر سود بەخشە و هۆکاریکی گرنگە بۆ پاراستنی چاو و باشتر کردنی بینای.


پشکنەری چاو: بێرون یونس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی زیاترله‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ چین، وه‌رده‌گرێته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دیارترین 10 شاری پڕ مه‌ترسی له‌ جیهاندا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جوانکاری لووت .. پێداویستی یاخود چاولێکەری ؟؟

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

  • پێش 2 هەفتە

    ژیانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژاوای كوردستان

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارە سەرەکیەکانی قەلەوی ورگ چییه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    تۆ ده‌زانیت ناوی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟

سەرەتا