18/09/2019 410 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و سه‌رۆككۆماری‌ عێراق، جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیی‌ گفتوگۆی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان، ده‌كه‌نه‌وه‌.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان، له‌ باره‌گای‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر، پێشوازیی‌ له‌ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆككۆماری‌ عێراق كرد.
له‌ دانیشتنێكدا هه‌ردوولا باسیان له‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌كه‌ كرد.

له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ هاوكارییه‌كان بۆ یه‌كتری‌ و یه‌كخستنی‌ تواناكان كرا بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ به‌ هه‌ڵواسراوی‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ماونه‌ته‌وه‌، به‌ ئامانجی‌ به‌ره‌وپێشبردنی‌ وڵات و خێر و خۆشی‌ بۆ هاووڵاتیان.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئاستی‌ خۆی‌ ڕۆڵی‌ خۆی‌ بگێڕێت و، هه‌نگاوی‌ جیدی‌ بنێت بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان و، چه‌سپاندنی‌ دادگه‌ری‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه‌ پێویسته‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر، دانیشتنه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وام بن و، به‌ گیانی‌ به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكرێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. كۆبوونه‌وه‌كان به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ به‌رده‌وامه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ كۆبووه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. كۆبوونه‌وه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ كۆتاییان هات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مەڵبەندی یەكی هەڵەبجەی كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوەی گشتی ئەنجامدا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ركوك.. كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

  • پێش 1 هەفتە

    هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

  • پێش 1 هەفتە

    ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ و ڕێكخراوی ئاشتی جیهانی لەئەڵمانیا ڕێکەوتنێکیان واژۆکرد

  • پێش 2 هەفتە

    مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتی له‌ سنوره‌كه‌ ئه‌نجامدا

سەرەتا