02/01/2023 519 جار خوێنراوەتەوە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی ئەندامێكی رێكخراوی داعشی راگەیاند

پەیام

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی ئەندامێكی رێكخراوی داعشی راگەیاند، كە دوو جار لە دەست هێزە عیراقییەكان هەڵاتبوو.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی ئاسایش لە ئۆپراسیۆنێكدا تیرۆرستێكی هەڵاتوویان دەستگیر كرد كە لەلایەن دادگاوە داواكراوە و پێشتریش دوو جار لە دەستی هێزە ئەمنییە عیراقییەكان هەڵاتووە، كە تۆمەتی تیرۆر و رفاندنی هاوڵاتییەكی مەسیحی بە ناوی "رەمسیس بتڕس" دانیشتووی بەغدای لەسەرە.

ئەوەش هاتووە، داواكراوەكە ناوی "عومەر وەحید خەزرەجی"ییە و دوای هەڵاتنی هاتووەتە سلێمانی، پاش گەیشتنی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە لایەن ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم كەیسە كرا و زانیاریی كۆكرایەوە.
ئاسایشی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، دوای رەزامەندی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، لە ئۆپەراسیۆنێكدا بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور تیرۆریستی هەڵاتوو لە یاسا پاش گەمارۆدانی و رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەكانیان و هەوڵدان بۆ هەڵاتن دەستگیركرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: بەم زووانە وردەكارییەكانی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەمریکا بڵاودەكەینەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بناری قەندیل تەرمێک دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت منداڵە بێسەروشوێنەکە بێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری بازرگانیی عێراق لە هەولێر: زۆرترین گەنمی جووتیاران وەردەگرین

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەى بەغداى نەخستووەتە خزمەتى هاووڵاتییانەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 28% كه‌میكردووه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پلەکانى گەرما نزمتر دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حاجیانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لە مانگێکدا بە هەورەبرووسكە چوار كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

سەرەتا