17/09/2019 1714 جار خوێنراوەتەوە

هۆکاری به‌رده‌وام بوونی ئازاری سه‌وڤانی ئه‌ژنۆ

په‌یام

هۆکاری به‌رده‌وام بوونی ئازاری سه‌وڤانی ئه‌ژنۆ

بۆ پاش ده‌رزی ناو ئه‌ژنۆ نه‌خۆش چاک نابێته‌وه

شیوازی چاره‌سه‌رکردنی

به‌شی یه‌که‌م :
نه‌خۆشی سه‌وه‌فان تا ئێستا چاره‌سه‌ری ته‌واوی نیه‌ تا نه‌خۆشیه‌که‌ بنه‌بڕ بکات ؛ به‌ڵام لێدانی ده‌رزی جیاواز ڕاسته‌وخۆ بۆ ناو جومگه‌ی ئه‌ژنۆ یه‌کێکه‌ له‌و ڕێگانه‌ی به‌کار ده‌هێنرێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی ئازار و زیاتر کردنی جووڵه‌ ؛ ئه‌گه‌ر له‌ کاتی گونجاو و به‌ شێوازی زانستی و له‌ ڕێگه‌ی پزیشکی پسپۆڕه‌وه‌ بکرێت و قۆناغی نه‌خۆشیه‌که‌ به‌ جوانی دیاری بکرێت ؛ ئه‌وا نه‌خۆشه‌که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو سوودی زۆری لێ ده‌بێنێت ؛ به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌ هۆکارێکی گرنگ هه‌یه‌ که‌وا ده‌کات که‌ نه‌خۆش سوودی که‌م لێ وه‌ربگرێت یان دوای ماوه‌یه‌کی کورت وای لێ بێته‌وه.

1-ئه‌م ده‌رزیانه‌ بۆ قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌م له‌ نه‌خۆشیه‌که‌ ده‌کرێت ؛ واته‌ کاتێ نه‌خۆشیه‌که‌ ساده‌یه‌ یان مام ناونده‌ ئه‌گه‌ر دواتر بکرێت ئه‌وا بێ سووده‌ یان دوای ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌خۆش وه‌ک خۆی لێ دێته‌وه‌ یان خراپتر ده‌بێت.
2-زۆربه‌ی جۆره‌ تازه‌کانی ئه‌م ده‌رزیه‌ پێویست ده‌کات چه‌ند کۆرسێک لێی بدرێت ؛ به‌ یه‌ک یان دوو جار کاریگه‌ری که‌مه‌.
3-به‌کارهێنانی ده‌رمانی وه‌ک پڕۆڤین و ڤۆڵتارین و ئیندۆسید پاش ده‌رزیه‌که‌ ده‌بێته‌ هۆی ڕێگه‌گرتن له‌ سوودی هه‌ندێک جۆر ده‌رزی ناو جومگه‌ وه‌ک پلازمای خوێن.
4-پووکانه‌وه‌ و بێهێزی ماسولکه‌کان له‌ ئه‌نجامی نه‌جووڵان و نه‌ڕویشتن و ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش.
5-که‌می کانزا و ڤیتامینه‌کان : به‌ تایبه‌ت که‌می ڤیتامین دی ، کۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین بی ، کالسێوم ، پۆتاسێوم ، مه‌گنسێوم.
6-زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی : دابه‌زاندی کێش و ڕێگری کردن له‌ قه‌ڵه‌وی هه‌نگاوێکی زۆر سه‌ره‌کیه‌ له‌ چاره‌کردنی سه‌وه‌ڤان.
7-زۆر به‌ پێوه‌ وه‌ستان ، سه‌رکه‌وتنی قادرمه‌.
8-بوونی هۆکاری تر بۆ ئازاری ئه‌ژنۆ بێجگه‌ له‌ سه‌وه‌فان وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره‌ ، دا الملوک ، ئینزلاق.

که‌ی ده‌رزی ناو ئه‌ژنۆ ده‌کرێت بۆ نه‌خۆشی سه‌وه‌فان :

1- ئازاری به‌رده‌وام و زۆر : که‌ به‌ ده‌رمانی ئازارشکێن و عیلاج ته‌بیعی و وه‌رزش چاره‌سه‌ر نه‌کرێت.
2- ڕێگه‌گرتن له‌ جووڵه‌ و ئه‌نجام دانی کاری ڕۆژانه‌.
3- پێویسته‌ قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌م له‌ نه‌خۆشیه‌که‌ بێت ؛ له‌ قوناغی سێه‌م و چواره‌م ته‌نها کاتێ به‌کاردێت که‌ نه‌خۆشه‌که‌ نه‌توانێت چاره‌سه‌ری تر وه‌ربگرێت یان نه‌یه‌وێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکرێت.

دکتۆره هه ڤین کمال شاه محمد
پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    خواردنی ته‌ندروست چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نیشانه‌ و مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن

  • پێش 2 هەفتە

    پزیشكێكی كورد، دایكان و باوكان له‌ مه‌ترسیه‌كی ئه‌سپرینی منداڵان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئازاری پشتیان له‌گه‌ڵ دایه‌

  • پێش 2 هەفتە

    گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانه‌ ده‌توانێت ڕێگربێت له‌ نیوه‌ی حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌

  • پێش 3 هەفتە

    نیشانەكانی نەخۆشی دڵ له‌ منداڵ دا

  • پێش 3 هەفتە

    كرمی ڕیخۆڵه‌كان و گه‌ده‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی دانیشتوانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن

  • پێش 3 هەفتە

    ئازاری ئەژنۆ..چ کاتێک پێویستە بچمە لای پزیشک؟

سەرەتا