16/12/2022
628 جار خوێنراوەتەوە
ئەڵمانیا.. حه‌وزێكی ماسی بەنرخ كه 1500 جۆر ماسی له‌خۆگرتبوو ته‌قی و تێکشکا
پەیام
گه‌وره‌ترین حه‌وزی ماسی ستوونی له جیهاندا داڕووخا و زیانێكی گه‌وره‌ی له ڕووی سامانی ئه‌و گیانه‌وه‌ره ئاوییه‌وه لێ كه‌وته‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌ینی، له مۆزه‌خانه‌یه‌كی ئاویی له نێوه‌ڕاستی شاری به‌ڕلین له ئه‌ڵمانیا، حه‌وزێكی گه‌وره‌ی ماسی كه 1500 جۆر ماسی هه‌مه‌ڕه‌نگ و ده‌گمه‌نی له خۆگرتبوو، ته‌قیه‌وه و تێك شكا.
ئه‌و حه‌وزه كه به گه‌وره‌ترین حه‌وزی ماسی ستوونی له جیهاندا داده‌نرێت و به‌رزییه‌كه‌ی 14 مه‌تره و به‌پێی قسه‌ی پۆلیس جگه له زیانی گه‌وره‌ی له ڕووی ئه‌و گیانه‌وه‌ره ده‌ریاییه‌وه، دوو كه‌سیش به پارچه‌ی شووشه بریندار بوون.
ئه‌و حه‌وزه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن لیتر ئاو و وه‌كو له‌پێشتردا ئاماژه‌مان پێدا 1500 جۆر ماسی له‌خۆ ده‌گرێت و به ته‌قینی سه‌رجه‌م ماسییه‌كان به شه‌قامی به‌رده‌م میوانخانه‌كه‌دا بڵاو بوونه‌وه و به‌شێكیشیان به‌هۆی نزمیی ئاستی پله‌كانی گه‌رماوه ده‌ست به‌جێ به‌ستیان.
ئه‌و حه‌وزه ستوونییه ساڵی 2003 له‌نێو میوانخانه‌ی ڕادیسۆن دروست كراوه، به‌هۆی به‌هۆی به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كی شووشه‌ییه‌وه كه له ده‌وری دانراوه هه‌لی بینینی ماسییه‌كان بۆ میوانه‌كانی میوانخانه‌كه ده‌ڕه‌خسێت، له‌و كاته‌شدا كه حه‌وزه‌كه ته‌قیوه نزیكه‌ی 350 كه‌س له‌نێو میوانخانه‌كه‌دا بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە