16/09/2019 400 جار خوێنراوەتەوە

نه‌رمبوونی ئێسك – هۆكاره‌كان ونیشانه‌كانی

په‌یام

نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک

گرنگترین هۆکار و نیشانه‌کانی :

تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :

نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک بریتی یه‌ له‌ داخوران و که‌م بوونه‌وه‌ی چڕی ئێسقانی له‌ش به‌ ڕاده‌یه‌ک که‌مترین جووڵه‌ وه‌ک نوشتانه‌وه‌ یان به‌رزکردنه‌وه‌ی گسکێک ته‌نانه‌ت کۆکین ده‌بێته‌ هۆی شکانی ئێسقان.

گرنگترین هۆکاره‌کانی :

1-که‌می مادده‌ی کالسێوم ، فسفۆڕ ، مه‌گنسیۆم.
2-که‌می ڤیتامین ( D ) له‌ ئه‌نجامی نه‌چوونه‌ به‌ر تیشکی خۆر یان که‌م خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین ( D )
3-وه‌ستانی سووڕی مانگانه‌ له‌ خانمان دا.
4-که‌می کێش و لاوازی و به‌دخۆراکی.
5-غووده‌ی سام.
6-مانه‌وه‌ له‌ سه‌ر جێگا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بۆ نموونه‌ی دوای جه‌ڵته‌ی مێشک.
7-ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش و که‌می جوڵه.
8-که‌می هۆرمۆنی تێستیڕۆن له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا.
9-زۆر خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه‌ و ئه‌و خواردنه‌وه‌نانه‌ی که‌فاینیان زۆر تێدایه‌ وه‌ک کۆلا و یبسی.
10-به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان وه‌ک : مادده‌ی ستیرۆیده‌کان وه‌ک کۆرتیزۆن و دیکسۆن ، ده‌رمانی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌ ، هه‌ندێ ده‌رمانی نه‌خۆشی په‌رکه‌م ، هیپارین و پلاڤێکس و وارڤارین ، عیلاجی کیمیاوی ، چاره‌سه‌ر به‌ هۆرمۆن ، هه‌ندێک ده‌رمانی ده‌روونی و خه‌مۆکی.
11-(کێشان ، هه‌روه‌ها زۆر خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان.
12-ڕه‌گه‌ز : خانمان زیاتر تووش ده‌بن له‌ پیاوان ، هه‌روه‌ها له‌ به‌ساڵاچووان زیاتره‌.
13-نه‌خۆشی ڕۆماتیزم و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و نه‌خۆشی سستی یان وه‌ستانی گورچیله.

نیشانه‌کانی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک :

زۆربه‌ی جار هیچ نیشانه‌یه‌کی نیه‌ بۆ چه‌ند ساڵێک ؛ ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
ڕوودانی شکاوی به‌بێ هیچ ڕووداوێک یان زه‌برێکی توند.
پشت ئێشه‌ و ئازاری مه‌چه‌ک و سمت.
که‌م بوونه‌وه‌ی باڵا و قه‌مووریی له‌ ئه‌نجامی بوونی شکاوی له‌ بڕبڕه‌کانی پشت.

چۆنیه‌تی ده‌ست نیشان کردنی :

دیاریکردنی بڕی چڕی بارستایی ئێسقان له‌ ڕێگه‌ی :
تیشکی جۆری ( Dual energy X - ray absorptiometry - DEXA).
تیشکی ( CT__Scan )
سۆناری پێشکه‌تووی ئێسقان.

تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :

چاره‌سه‌رکردنی هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ر بکرێت.
پێدانی کالسێوم و ڤیتامین ( D ) له‌ ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه‌.
چاره‌سه‌رکردن به‌ هۆرمۆنی تایبه‌ت له‌ ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ.
عیلاج ته‌بیعی.

دکتۆر هه ڤین که‌مال شاه محه‌مه‌د
پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی ته‌ندروست چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نیشانه‌ و مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن

  • پێش 2 هەفتە

    پزیشكێكی كورد، دایكان و باوكان له‌ مه‌ترسیه‌كی ئه‌سپرینی منداڵان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئازاری پشتیان له‌گه‌ڵ دایه‌

  • پێش 2 هەفتە

    گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانه‌ ده‌توانێت ڕێگربێت له‌ نیوه‌ی حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌

  • پێش 3 هەفتە

    نیشانەكانی نەخۆشی دڵ له‌ منداڵ دا

  • پێش 3 هەفتە

    كرمی ڕیخۆڵه‌كان و گه‌ده‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی دانیشتوانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن

  • پێش 3 هەفتە

    ئازاری ئەژنۆ..چ کاتێک پێویستە بچمە لای پزیشک؟

سەرەتا