16/09/2019 196 جار خوێنراوەتەوە

زاناکان 2 كه‌ركه‌ده‌نی یەک شاخی سپی لەجینات بەرهەم دێنن

په‌یام

زاناکان توانیان 2 ئاوڵەمە لە یەکشاخی (کەرکەدن) بەرهەم هێناوە، ئەوەی لە لیستی گیان لەبەرانی مەرتسی لەناوچونیان لەسەرە دانراون، لەهەوڵێکدا بۆ دورخستنەوەی ئەم گیاندارە لە لێواری لەناوچوون.

تۆماس هێڵدیبراندت لە پەیمانگای لایب‌ نیتز بۆ توێژینەوەی گیانداران و ژیانی کێوی لە ئەڵمانیا ووتی "ئەمرۆکە مێخێکی گرنگمان لەڕێگایەکی سەختدا داکوتا، رێگامان پیدەدات نەخشە دانێن بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو لە بەرنامەی ڕزگارکردنی یەکشاخ".

پەیمانگاکە بەشێکە لە تیمی زانایانی نێودەڵەتی و شارەزای تایبەت بە پاراستنی ژینگە، لەپێشبڕکێدان بۆ ڕزگارکردنی ئەو گیانلەبەرە زەبەلاحە بێوێنانە.

زاناکان توانیان 2 هێلکە لە 2 مێی یەک شاخی زیندوو جیاکەنەوە، لەگەڵ سپێرمی نێری بەشێوی بەستوو هەڵگیرابوو پێشتر کووژرابوون بپیتێنن. دواتر ئەوڵەمەکان بۆ یەکشاخێکی مێ دەگوازرێنەوە کە دایکی خۆیان نیە تا دەبن.

شارەزایان بەهیوان گەلێک بەلانیکەمەوە لە 5 یەکشاخ دروستکەن، بتوانرێت لەداهاتوودا لە دەشتی ئەفریقادا ئازادکرێن و بژین.

ساڵی ڕابردوو دوا نێری سپی پێستی یەک شاخ لەتەمەنی 45 ساڵیدا لەباکووری سودان مرداربوویەوە، لەساڵی 2017دا ناوبانگی نێودەوڵەتیی دەرکرد کاتێک نازناوی "بەتواناترین بۆ بەکالۆرێۆس لەجیهاندا" وەرگرت وەک بەشێک لە هەوڵەکانی کۆکردنەوەی بەخشین بە ئاپسی Tinder.

جان ستیجسکال بەرێوەربەری پەیوەندی لە باخچەی گیاندارنی دفۆر کرالۆف لە کۆماری چیک ووتی، 5 ساڵ لەمەوبەر وادەردەکەوت پیتاندن و بەرهەمهینانی ئەوڵەمەی یەکشاخی سپی پێستی باکور ئامانجێکە بەدەست نایات، بەڵام ئەمرۆکە بەو ئامانجە گەشتین و مێکانی لەژیاندا ماون ئەو هیوایەیان بەدی هێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی زیاترله‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ چین، وه‌رده‌گرێته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دیارترین 10 شاری پڕ مه‌ترسی له‌ جیهاندا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جوانکاری لووت .. پێداویستی یاخود چاولێکەری ؟؟

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

  • پێش 2 هەفتە

    ژیانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژاوای كوردستان

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارە سەرەکیەکانی قەلەوی ورگ چییه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    تۆ ده‌زانیت ناوی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟

سەرەتا