09/12/2022
1777 جار خوێنراوەتەوە
هۆكاره‌كانی پشت بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی ئاشكرا ده‌بن
پەیام
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم داوا له سه‌رجه‌م وه‌زیر و وه‌كیل وه‌زیره‌كانی تیمی حزبه‌كه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی ماوه‌یه‌كه له نێوان پارتی و یه‌كیتی له حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمدا دروست بووه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی سه‌ربه ئه‌ژی ئه‌مین سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی له هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ی چوونه سه‌ر ماڵی قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كرد.
ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تیمی یه‌كێتی له ئه‌دای حكومه‌ت و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوودا ناڕازییه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم ڕایگه‌یاند له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هیچ حزبێك ناڕه‌زایی له نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت نه‌بووه.
له نوێترین لێدوانیشیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیته‌ری ئه‌مریكی، قوباد تاڵه‌بانی له‌باره‌ی بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه ده‌ڵێت نامه‌وێت به ئاشكرا باسی ئه‌م بابه‌ته بكه‌م، ئه‌مه پرسێكه كه له ناوخۆدا وروژاندوومه و هه‌ر له ناوخۆشدا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.
هاوكات ئه‌لمۆنیتۆر له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له قوباد تاڵه‌بانیه‌وه ئاشكرایكردووه" هۆكاری بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانیه‌وه بۆ بێهه‌ڵوێستی مه‌سرور بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ژی ئه‌مین به جوڵاندنی هێز بۆسه‌ر ماڵی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ماوه‌ی رابردوودا كردونی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە