15/09/2019 420 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێر.. ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك ده‌كات

په‌یام

ئه‌مڕۆ 15ی 9ی 2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ د. نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ دوا گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌و عێڕاق و كوردستان كراو، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر به‌شێوه‌ی دیالۆك و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور به‌پێویست زانرا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخی كه‌ركووك به‌تایبه‌تیی و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان به‌گشتیی كراو، بۆ داهاتووی كه‌ركووك و كۆتایی هێنان به‌و باره‌ نائاساییه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌ به‌پێویست زانرا هه‌موو لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان هه‌وڵبده‌ن و كورد وه‌كو خۆی پێشان بدرێ و نه‌هێڵن غه‌دری لـێ بكرێ.
هه‌روه‌ك مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه‌، هێزو پێز له‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی دایه‌ له‌سه‌ر هه‌ق و بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ریی پێویسته‌ ده‌نگ و ڕه‌نگه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست بن به‌رانبه‌ر به‌ پێشێلكارییه‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. كۆبوونه‌وه‌كان به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ به‌رده‌وامه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ كۆبووه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. كۆبوونه‌وه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ كۆتاییان هات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مەڵبەندی یەكی هەڵەبجەی كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوەی گشتی ئەنجامدا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ركوك.. كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

  • پێش 1 هەفتە

    هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

  • پێش 1 هەفتە

    ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ و ڕێكخراوی ئاشتی جیهانی لەئەڵمانیا ڕێکەوتنێکیان واژۆکرد

  • پێش 2 هەفتە

    مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتی له‌ سنوره‌كه‌ ئه‌نجامدا

سەرەتا