15/09/2019 572 جار خوێنراوەتەوە

شه‌قیقه‌ - چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی – چاره‌سه‌ركردنی

په‌یام

به‌شی دووه‌م:

بۆ بینینی به‌شی یه‌كه‌م لێره‌ كلیك بكه‌:

چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانکردنی :

ده‌ست نیشانکردنی نه‌خۆشی شه‌قیقه‌ به‌ پله‌ی یه‌که‌م پشت ده‌به‌ستێت به‌ نیشانه‌کانی نه‌خۆشه‌که‌ و مێژووی نه‌خۆشه‌که‌ و فه‌حسکردنی نه‌خۆشه‌که‌ له‌ لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه‌ به‌ڵام ڕه‌نگه‌ پێویست به‌ ئه‌نجام دانی کۆمه‌ڵێک فه‌حسی تر بکات که‌ پزیشک بڕیاڕ ده‌دات له‌وانه‌ :

1-فه‌حسی خوێن : بۆ هۆرمۆن ، بوونی نه‌خۆشی له‌ بۆری خوێن ، بوونی هه‌وکردن له‌ په‌رده‌ی ده‌وری مێشک ( التهاب السحایا ) یان دڕکه‌ مۆخ.
2-تیشکی ( MRI ) بۆ مێشک و بۆری وێنه‌کانی ناو سه‌ر.
3-ده‌رهێنانی شله‌ی ( CSF ) له‌ پشت بۆ بوونی هه‌وکردن له‌ په‌رده‌ی ده‌وری مێشک ( التهاب السحایا ) یان دڕکه‌ مۆخ.

شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :

 له‌ ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه‌ :

1-له‌ کاتی سه‌رئێشه‌ :
له‌ ڕێگه‌ی ده‌رمانی ئازارشکێنه‌وه‌ وه‌ک ئه‌سپرین ، پڕۆڤین ، پاڕاسته‌مۆڵ ، ( Excedrin Migraine ) ۰
گروپی ترپیتان : وه‌ک sumatriptan (Imitrex), rizatriptan (Maxalt), almotriptan (Axert), naratriptan (Amerge), zolmitriptan (Zomig), frovatriptan (Frova) and eletriptan (Relpax).
گروپی ئیرگۆت : Dihydroergotamine (D.H.E. 45, Migranal) باشترین و تازه‌ترین جۆری ئه‌م گروپه‌یه‌ که‌ به‌ شێوه‌ی ده‌رزی و سپڕی لووت هه‌یه‌ ؛ هه‌روه‌ه. (Migergot, Cafergot) .
ده‌رمانی دژی ڕشانه‌وه‌ و دڵ تێکه‌ڵ هاتن له‌ کاتی بوونی ڕشانه‌وه‌ و دڵ تێکه‌ڵ هاتن وه‌ک پلاسیل. chlorpromazine, or prochlorperazine (Compro).

2-ده‌رمان بۆ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی سه‌رئێشه‌ :
گروپی ترپیتان.
گروپی ئیرگۆت.
ده‌رمانی نه‌خۆشیکانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن وه‌ک : propranolol (Inderal LA ), metoprolol tartrate (Lopressor) and timolol , , lisinopril (Zestril)Verapamil, (Betimol)
ده‌رمانی چاره‌سه‌ری په‌رکه‌م : وه‌ک دیپاکین.
ده‌رمانی دژی خه‌مۆکی.
ده‌رزی ئاژنینین ( ده‌رزی چینی)

تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌ری شه‌قیقه‌ :

1-ده‌رزی Erenumab-aooe (Aimovig) : مانگی یه‌ک جا ده‌کرێت و نه‌خۆشه‌که‌وه‌ ده‌توانێت خۆی له‌ خۆی بدات.
2-ده‌رزی بۆتۆکس جۆری تایبه‌ت به‌ شه‌قیقه‌ ( OnabotulinumtoxinA ) سێ مانگ یه‌ک جار بۆ نه‌خۆش ئه‌کرێت.
3-جیهازی ( Transcutaneous supraorbital nerve stimulation (t-SNS). ) که‌ به‌ ( Cefaly) ) ناسراوه‌ : نه‌خۆشه‌که‌ ئه‌توانێت خۆی به‌کاری بێنێت له‌ ماڵ و شوێنی کار.
4-چاره‌سه‌ر له‌ ڕێگه‌ی تیشکی ( radiofrequiency ) که‌ زۆر سه‌رکه‌وتوو و بێ ده‌رئه‌نجامی خراپه‌.
5-لێدانی ده‌رزی له‌ ژێری جیهازی ( CRM) بۆ خاڵی تایبه‌ت له‌ سه‌ردا ،سێ مانگ بۆ شه‌ش مانگ یه‌ک جار ؛ ئه‌مه‌ش زۆر سه‌رکه‌وتوو و بێ ده‌رئه‌نجامی خراپه‌.
6-جیهازی ( Transcranial magnetic stimulation (TMS)) که‌ به‌ ( SpringTMS ) ناسراوه‌ : نه‌خۆشه‌که‌ ئه‌توانێت خۆی به‌کاری بێنێت له‌ ماڵ و شوێنی کار.
7-يه‌کێکی تر له ڕێگا تازه‌كان بریتی یه‌ له‌ به‌کارهێنانی ئامێری ( noninvasive vagus nerve stimulator (nVS) gammaCore (electroCore LLC) ) كه هه‌ڵده‌ستێت به ته‌حفيز كردنى ده‌مارێكى دیاریکراوه‌ له‌ ملدا و نه‌خۆشه‌که‌ له‌ کاتی ئازار به‌کاری دێنێت .

دكتۆر هه‌ڤین كه‌مال شا محه‌مه‌د
پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    خواردنی ته‌ندروست چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نیشانه‌ و مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن

  • پێش 2 هەفتە

    پزیشكێكی كورد، دایكان و باوكان له‌ مه‌ترسیه‌كی ئه‌سپرینی منداڵان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئازاری پشتیان له‌گه‌ڵ دایه‌

  • پێش 2 هەفتە

    گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانه‌ ده‌توانێت ڕێگربێت له‌ نیوه‌ی حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌

  • پێش 3 هەفتە

    نیشانەكانی نەخۆشی دڵ له‌ منداڵ دا

  • پێش 3 هەفتە

    كرمی ڕیخۆڵه‌كان و گه‌ده‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی دانیشتوانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن

  • پێش 3 هەفتە

    ئازاری ئەژنۆ..چ کاتێک پێویستە بچمە لای پزیشک؟

سەرەتا