14/09/2019 221 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌میری كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی له‌ ڕێكخه‌ری گشتیی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات

په‌یام

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبای ئاراسته‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

بسم الله الرحمن الرحیم

زۆر به‌ڕێز / كاك عمر سید عه‌لی
پاش سڵاو و ڕێز
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جه‌نابت وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنه‌وه‌، به‌ناوی خۆم و ئه‌نجوومه‌نی سیاسییه‌وه‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوام وایه‌ له‌ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانتان و به‌ره‌وپێشبردنی بزووتنه‌وه‌كه‌تاندا سه‌ركه‌وتووبن و ئێمه‌ش له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌ بڕیارمان وایه‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵییمان به‌رده‌وام بین و هه‌وڵی زیاتر بۆ گه‌شه‌پێدانیشی بده‌ین.
هیواداریشم به‌هه‌وڵ و هیممه‌تی هه‌موولایه‌ك به‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ماندا زاڵ بین و كارێك بكه‌ین هه‌رچی زیاتر:
كاری دامه‌زراوه‌یی و یاسا سه‌روه‌ریی قووڵ بكه‌ینه‌وه‌و، سه‌ره‌نجام دادگه‌ریی گشتگیر بچه‌سپێنین و كۆتایی به‌ قۆرخكاریی و گه‌نده‌ڵیی و سته‌مكاریی جۆراوجۆر بێنین.

دووباره‌ سڵاو و ڕێز

براتان: عـه‌لـی باپیر
15ی موحه‌ڕه‌می 1441ی كۆچی
به‌رامبه‌ر 14ی 9ی 2019ی زاینی
هه‌ولێر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. كۆبوونه‌وه‌كان به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ به‌رده‌وامه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ كۆبووه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. كۆبوونه‌وه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ كۆتاییان هات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مەڵبەندی یەكی هەڵەبجەی كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوەی گشتی ئەنجامدا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ركوك.. كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

  • پێش 1 هەفتە

    هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

  • پێش 1 هەفتە

    ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ و ڕێكخراوی ئاشتی جیهانی لەئەڵمانیا ڕێکەوتنێکیان واژۆکرد

  • پێش 2 هەفتە

    مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتی له‌ سنوره‌كه‌ ئه‌نجامدا

سەرەتا