12/09/2019 517 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارێكی سەرۆكی ئەمریكا بوژاندنەوەی بازاڕەكانی دراوی جیهانی لێ كەوتەوە

په‌یام

بڕیارێكی سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە دواخستنی سەپاندنی باجی گومرگی زیادە لەسەر كاڵاكانی چین بوژاندنەوەی بازاڕەكانی دراوی جیهانی لێ كەوتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو، (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕەزامەندی بە دواخستنی سەپاندنی باجی گومرگی زیادەی سەر كاڵاكانی چین نیشاندا، بەو هۆیەوە بوژاندنەوە‌و گۆڕانكاری لە بازاڕەكانی دراوی جیهانیدا، ڕوویدا.

بڕیار بوو ئەمریكا لە یەك تا 15ی مانگی داهاتوو باجی گومرگی زیادە بخاتە سەر بەشێكی دیكە لە كاڵای هاوردەی چین، بەڵام وەك نیشاندانی نیازپاكی‌و بۆ هێوركردنەوەی پەیوەندییەكانیان، جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوەی بۆ كاتێكی دیكە دواخست.

بەپێی قسەی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری دواخستنەكە لەسەر داوای جێگری سەرۆك وەزیرانی چین بووە.

لای خۆیشیەوە چین لێخۆشبوونی گومرگی بۆ 16 كاڵای ئەمریكی كە پێشتر لەسەریان زیاد كرابوو، دەركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ نزمیدایه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق و سووریا تاوتوێی بونیاتنانی بۆرییه‌كی دیكه‌ی نه‌وتیان كرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەستبەسەرداگرتنی ٤ ملیۆن دۆلار لە نێوان سەڵاحەدین و دیالە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

سەرەتا