20/10/2022
58 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری ناوخۆی بهریتانیا دەستی لەكار كێشایەوە
پەیام
وەزیری
ناوخۆی بەریتانیا بەهۆی ئەوەی لە ئیمێڵێكی تایبەتی خۆیەوە نووسراوێكی فەڕمی ناردووە،
دەستی لەكار كێشایەوە.
لە
نامەیەكیدا بۆ (لیز تڕەس) سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكەی، (سوێلا براڤێرمان) وەزیری ناوخۆی
بەریتانیا لە تویتەر ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە ئیمێڵێكی تایبەتی خۆمەوە نووسراوێكی
فەڕمی حكومییم ناردووە دەست لەكار دەكێشمەوە.
هەر
لەوبارەوە، (سوێلا براڤێرمان) وتی: ئەوەی ڕووی داوە پێشێلكاری تەكنیكی بنەمای كاری
حكومییە. من هەڵەم كردووە، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرم و دەست لەكار دەكێشمەوە.
هەر
لەو بارەوە، وەزیری دەستلەكاركێشاوەی ناوخۆی بەریتانیا مەترسیی جدیی خۆیشی لە پابەندبوونی
حكومەت بەو بەڵێنانەی لە دوایین هەڵبژاردنەكاندا بە دەنگدەرانی داوە، دەربڕی.
لای
خۆیەوە، نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند كە (گرانت شابس) وەزیری
گواستنەوەی پێشووی لەجێی (براڤێرمان) وەك وەزیری ناوخۆ داناوە.
هەفتەی
پێشووش سەرۆكوەزیران وەزیری دارایی لە كارەكەی دوور خستەوە.
ئەمە و
سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە دانیشتنی دوێنێی پەڕلەماندا ڕووبەڕووی ڕەخنە و داواكارییەكی
زۆری ئۆپۆزسیۆن بۆ دەستلەكاركێشانەوە بووەوە، بەڵام ئەو وتی: من جەنگاوەرم، نەك كەسێك
پاشەكشە بكەم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە