12/09/2019 522 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێكی ئیدارەی پێشووی ئەمریكا نیازی وڵاتەكەی بۆ سووككردنی سزاكانی سەر ئێران ئاشكرا دەكات

په‌یام

بەرپرسێكی ئیدارەی پێشووی ئەمریكا نیازی وڵاتەكەی بۆ سووككردنی سزاكانی سەر ئێران ئاشكرا دەكات، سەرۆكی ئەو وڵاتەش ڕەتیدەكاتەوە.

لەمیانی تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، (بن ڕۆدرز) ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا لە ئیدارەی پێشوو، ڕایگەیاند: (دۆناڵد ترەمپ) دەیەوێت سزاكانی سەر ئێران كەم بكاتەوە.

بەپێی قسەی (بن ڕۆدرز)، سەرۆكی ئەمریكا ئەو هەنگاوە بە ئامانجی ڕەخساندنی بوار بۆ دیدار و دانوستان لەگەڵ (حەسەن ڕۆحانی) سەرۆك كۆماری ئێران هەڵ دەگرێت.

لای خۆیەوە‌و لە پەیامێكیدا، (دۆناڵد ترەمپ) لە تویتەر نووسی: تاران دەیەوێت لەگەڵ واشنتۆن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی بگاتە ڕێككەوتن، بەڵام من هیچ هەوڵێكم بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆكی ئێران، نەداوە.

هەر لە هەمان پرسدا، ئاژانسی (بلۆمبێرگ) ئاشكرای كرد دوورخستنەوەی (جۆن بۆڵتون) ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا لە كۆشكی سپی لە چوارچێوەی پلانەكانی ترەمپە بۆ كەمكردنەوەی سزاكانی سەر ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستپێشخەریی «پیاوانی بەرەبەیان» بووەتە بێدارییەكی ئیمانیی جیهانی لەنێو مزگەوتەكاندا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕەنسا.. بۆ دەركردنی یاسای پاراستنی ژنان لە توندوتیژی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن پۆست: ئێران تۆڕی ستارلینک لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکادا بەکارهێناوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا پاڵپشتی بۆ بەرنامە چاكسازییەكەی حكوومەتی عێراق دەربڕی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نزیكەی 300 هەزار كەنەدی داوای دەركردنی باڵیۆزی ئەمریكا لە ئۆتاوا دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو ڕووداوە تێكدەرانەی دەدرێنە پاڵ ڕووسیا لە ئەورووپا 16% زیادیان كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسكی: پوتین بكوژە و ناكرێت بە هاوڕێی ترەمپ دابنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زریانێكی بەهێز لە ئەمریكا كارەبای لەسەر 836 هەزار كەس بڕی

سەرەتا