12/09/2019 571 جار خوێنراوەتەوە

مۆرینیۆ: کریستیانۆ لە تەمەنی 50 ساڵیشدا دەتوانێت گۆڵ تۆمار بکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و شیکەرەویە تایبەتی تۆڕی سکای سپۆڕتس پێیوایە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاونیشتیمانی دەتوانێت لە تەمەنی 50 ساڵیشدا گۆڵ تۆمار بکات.

 لە میانی چاوپێکەوتنیکیدا بۆ یەکێک لە کەناڵەکانی وڵاتەکەی مۆرینیۆ سەبارەت بە سۆپەر هاتریکەکەی کریستیانۆ بەرانبەر هەڵبژاردەی لیتوانیان وتی: ئەوی کریستیانۆ ئەنجامی دا سەرسامی نەکردم، چونکە ئەو یاریزانە بەو عەقڵیەتەوە هەوڵ دەدات و هەمشە دەیەوێت براوە بێت و باشترین ئاست نیشان بدات.

لە درێژەی قسەکانیدا مۆرینیۆ وتی: کریستیانۆ دیاردەیەکی نایابی تۆپی پێیە و لە ئێستادا گەیشتۆتە 34 ساڵ، بەڵام یاریزانێکی دیارە و لە یانەیەکی گەورەدا یاری دەکات و ئامانجی گەورەی هەیە.

لە کۆتایدا مۆرینیۆ دەڵێت: ڕۆژێک دیت کریتسیانۆ دەگاتە 50 ساڵی و لەماڵەوە دانیشتووە و وازی لە یاری هێناوە، بەڵام فیفا بۆ یاری ئەفسانەکانی تۆپی پێ بانگهێشتی دەکات و ڕۆناڵدۆش ئامادەی یارییەکە دەبێت و لەو تەمەنەشدا گۆڵ تۆمار دەکات، زۆر باش لەوە دڵنیام.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • پێش 1 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • پێش 1 هەفتە

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

سەرەتا