12/09/2019
1810 جار خوێنراوەتەوە
فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ بكوژانی تاریقی به‌قاڵ ده‌رچوو
په‌یام
دوای به‌ڕێوه‌چوونی دوو دانیشتنی دادگا و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری كه‌س و كاره‌كه‌ی دواجار به بڕیاری دادوه‌ر بكوژانی تاریقی به‌قاڵ له دادگای سلێمانی بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو.
هه‌رچه‌نده پێش به‌ڕێوه‌چوونی دادگایی كردنه‌كه بارگرژی درووست بوو له نێوان كه‌س و كاری تاریقی به‌قاڵ و هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام دانیشتنی دادگا به ئاسایی به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاری دادگاش له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س و كاری تاریقی به‌قاڵ كۆتایی هات.
كه‌س و كاره‌كه‌ی ده‌ڵێن ته‌نها داواكارییان ئه‌وه‌یه به زووترین كات فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ بكرێت و بكوژان به سزای خۆیان بگه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە